ئەو فیشەکەی ٣٩ ساڵە بێ دەنگ نەبوەو نــابێ”

278
0
هاوبەشی :

نوسینی: فەرەیدون. كونجرینی

ئەوەی لەناوخاکی داگیرکراو ئابروومان دەپارێزێت چەکە” چەک نەبێ”ناتوانیین پارێزگاری لە شەرەف و خاک و گەل بکەین و ناوچە داگیرکراوەکان ئازادکەیین” لەوەتەی کورد هەیە بەزەبری چەک کۆمەڵکوژکراوە ” ساڵانێک بە ئاشتی هەوڵی بۆدراوە بەڵام دەیان کەسایەتی ئاشتیخواز دەسگیرکران و خرانە زینداوەوو لە سێدارە دراون” بەدوایدا ناوچە کوردستانییەکان داگیرکراوە” لەو ڕۆژەوەی مەعسوم کۆرکماز ناسراو بە فەرماندە عەگید یەکەمیین گولەی ڕوبەڕوی داگیرکار تەقاند ئیدی بارێزگاری لە ئابرووی گەلێک کراو تا خاک ئازاد نەکرێ هەڤاڵ و هاوڵەکانی بێدەنگ نابن و ڕووبەڕووی هەرداگیرکارێک دەبنەوە کە بەچەک هێرش دەکەنە سەر وڵاتپارێزان و خاکمان داگیر دەکەن» پارێزگاری وڵاتپارێزان لە پێناو ژیانێکی سەربەخۆو سەروەری بۆگەل و گێڕانەوەی شوناسی کوردبووندایە، کەبە یەکهەڵوێستی و یەک ئایدۆلۆژیا گەشەی کردوە.

خەباتی بەناو کوردایەتی فرەحزبی باشور وو خۆرهەڵاتی کوردستان چەند پــــەرت و ئاڵۆزدەبینین!؟ هەر حزبەو ئایدۆلۆژیایەکی تایبەت بەخۆی هەیەو بڕوایان بە ئایدۆلۆژیای ئەویترنییە لەکاتێکدا هەمویان بۆ ئامانجی گەل و کوردستان کاردەکەن” بەڵام لەو نێوەندگیرییەدا هەڵەی گەورە دەبیندرێت ئەویش نەبوونی یەکــچەتری ئادۆلۆژیاو بەرنامەیەکی تایبەت بۆ خۆیان نییە تا یەکڕیزبمێنن” چەتری پارتی” کرێکارانی” کوردستان” بە ڕێکخراوەیی و یەک ئایدۆلۆژیا داکۆکی دەکا لە باکور باشور رۆژئاوا و خۆرهەڵاتی کوردستان”

لەئێستادا تەنها ئەو بەرنامە دوپارچەی کوردستانی گرێداوەو سنوری نەتەوەیی شکاندوە» بە هێزی شۆڕشگێڕی گەریلا توانیویانە ترس و پاشەکشێ بە داگیرکار بکەن تا پارێزگاری مافەکان ” ئەم جۆری تێکۆشانە بەسەرەتایەکی پەروەردەیی سیاسی و مەدەنیی دەسی پێکردو ئایندەی باش دەبێ هەروەک دەبیینین باش گەشەی کردوە و لە هەموو پارچەیەکی داگیرکراو خەبات دەکرێ” پەیوەندییە دیبلۆماسی و ڕێکخستن و چوونە ناوو قوڵایی گەلەوە بەجۆرێک لە هەرچوارپارچەی داگیرکراوی کوردستان گەشەی کردوە ڕوخاندنی سنورە دەسکردەکان زۆر نزیکە، ڕەهەندی گەریلا گەورەتریین ئەندامی ناتۆی توشی شکستهێناوە،

#فەرەیدون_کونجرینی
#ژن_ژیان_ئازادی

هاوبەشی :