سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند “تورکیا وڵاتێکی مەترسیدارە و داوا لە میدیاکار و ڕۆژنامەنووسان دەکەین، گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن”

229
0
هاوبەشی :

ستێرك تیڤی

سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند “تورکیا وڵاتێکی مەترسیدارە و داوا لە میدیاکار و ڕۆژنامەنووسان دەکەین، گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن” هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا دەستگیرکردنی گۆکای ئاکبولوت، پەرلەمانتاری پارتی چەپ-ی وڵاتی ئەڵمانیا لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە و ئیدانە دەکەن.

دوێنێ (١٤-٨-٢٠٢٣) گۆیکان ئاکبولوت پەرلەمانتاری ئەڵمانیا کە بە ڕەگەز کوردە ڕایگەیاند، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ باکووری کوردتسان لەلایەن داواکاری گستی تورکیاوە دەستگیر کراوە تەنیا لەبەر چەند پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا وتیشی، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەبارەی سەرۆککۆمار و پارتی ئاکەپەی دەسەلاتدار وتار یان بابەتی ڕەخنەگرانەیان لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردووەتەوە، پێویستە خۆیان لەو وڵاتە بە دوور بگرن، چونکە تورکیا وڵاتێکی مەترسیدارە و داوا لە میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان دەکەین، گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن.

هاوبەشی :