ڤلادیمیر پوتین : هۆکارى ناسەقامگیرى ئاسایشى جیهان دەگەڕێتەوە بۆ خۆپەرستیەکانى وڵاتانى ڕۆژئاوا

276
0
هاوبەشی :

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکى ڕووسیا، لە ڕێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتارێکى لە یازدەیەمین کۆنگرەى مۆسکۆ لەبارەى ئاسایشى نێودەوڵەتى پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، هۆکارى ناسەقامگیرى ئاسایشى جیهان دەگەڕێتەوە بۆ خۆپەرستیەکانى وڵاتانى ڕۆژئاوا.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکى ڕووسیا ڕایگەیاند، هۆکارى ناسەقامگیرى ئاسایشى جیهان دەگەڕێتەوە بۆ خۆپەرستییەکانى ئەمریکا و وڵاتانى ڕۆژئاوا، دەشڵێت: ئەمەریکا هەوڵدەدات پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن بگۆڕێت بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆى.

هاوبەشی :