پارێزگاری بانکی ناوەندی: لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە تورکیا

243
0
هاوبەشی :

بانكی ناوه‌ندی عیراق نیگه‌رانه‌ له‌ به‌قاچاخ بردنی دۆلار كه‌ له‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ بۆ توركیا ده‌برێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ ڕاگرتنی دۆلاری قاچاخ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

د.بڕ‌یار ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەنەکەی ڕاگه‌یاندوە: له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، ڕ‌ۆژانه‌ بڕ‌ێكی زۆر دۆلار له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌برێته‌ توركیاو له‌وێشه‌وه‌ حه‌واڵه‌ی وڵاتانی دیكه‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ناجێگری نرخی دۆلار له‌ عیراق.

وتیشی: پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی پێشی ڕاگه‌یاندین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پرسه‌ په‌یوه‌ندییمان به‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ كردوه‌و پێمان ڕاگه‌یاندون كه‌ پێویسته‌ به‌ قاچاخ بردنی دۆلار له‌خاڵی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه‌ بۆ توركیا ڕابگرن و هاوكاری بانكی ناوه‌ندی بن بۆ جێگربوونی نرخی دۆلار.

له‌باره‌ی ناجێگیریی نرخی دۆلار ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئەوەى خستەڕوو، كاركردنی بانكی ناوه‌ندی بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار به‌ دووئاڕ‌استه‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ خۆی له‌ ئاسانكاری بۆ بازرگانان و به‌كارهێنانی سه‌كۆكان، هاوكات توندكردنه‌وه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی به‌ قاچاخ بردنی دۆلار ده‌بینێته‌وه‌.

له‌ حوزەیرانى ئەمساڵ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ڕایگەیاند، دۆلار لەڕێگەى شارەکانى هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەى وڵاتانى دراوسێ دەکرێت، بۆ ئەوەش حکومەتى عێراق چەندین ڕێکاری دژ بەو هەنگاوە ڕاگەیاند.

هاوبەشی :