شارەزوور؛ یەكەم ڕۆژی پرسەی شەهید نەژوان سەركەوت ناسراو بە هەڤاڵ هەڵگورد، بەڕێوەچوو
دوای شەهیدبوونى لەبۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە رێگەی سەرەکیی دوکان-خەلەکان، ئەمڕۆ لە شارەزوور پرسە بۆ شەهید نەژوان عەبدوڵا بەڕێووەچوو.
تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر بەشداری پرسەکە بوون.
تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەوری ئازادیی وتەیەکی پێشکەشی کرد و پرسەو سەرخۆشیی لە بنەماڵەی شەهید نەژوان کرد و رایگەیاند، جارێکی تر حکومەتی عێراق و دەسەڵاتی باشوری کوردستان دەرگاکانی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئاواڵا کردوە.