هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، چەکێک بۆمهاوێژ لەناوبرا

233
0
هاوبەشی :

لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، چەکێکی بۆمبهاوێژ لەناوبرا و گورز لە دوو سەنگەر وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشە داگیرکەرییەکانەوە ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:

“لەهەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٣ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە سەنگەرەکانی داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران درا کە چەکێکی بۆمبهاوێژی تێدا دانرابوو. لە ئەنجامدا چەکە بۆمبهاوێژەکە لەناوبرا و گورز لە سەنگەرەکە درا.

٣ی ئاب کاتژمێر ١٢:٢٥ لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کە کەوتنە ناو جموجۆڵەوە بە نیشانشکێن چالاکی ئەنجامدرا و داگیرکەرێک سزادرا. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣ی ئاب کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە سەنگەرەکانی داگیرکەران درا و سەنگەرێک گورزی بەرکەوتن.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٣ی ئاب لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوا گۆڕەپانی شاخی ئامێدی جارێکی دیکە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشکەوتی بریندارنی زاپ بە تەقەمەنی بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوا، ئاڤاشین و مەتینا تۆپباران کران”.

هاوبەشی :