لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە شاخی بەرانان لە دەربەندیخان، قوربانیەكی زۆری لێكەوتەوە

253
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی ١ ئابی ٢٠٢٣ لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای شاخی بەرانان لە شاری دەربەندیخان بەهۆی گەندەڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، تەواوی خێزانێك بوون بەقوربانی كە خێزانی ماڵی کاک حەمەزاهیری قەڵپن، شەش کەس لەو خێزانە بە ژن و کچ و کوڕ و بوک و مناڵەوە مردوون.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و شۆفێران ناچار ڕێگای شاخی بەرانان بەكاردەهێنن و شاحینەیەك لە لۆفەكانی ئەو ڕێگایە بەردەبێتەوە و دەكەوێت بەسەر ئوتومبێلی ئەو خێزانەدا ، هەموو ئەندامانی ئەو خێزانە گیان لەدەست دەدەن
تا ئێستا نازانرێت لە ئۆتۆمبیلەکانی دیکەدا چەند کەسی دیکە مردوون.
رێگەی مەرگ کۆمەڵکوژیەکی سەختە و ساڵانە بە دەستی حکومەتی هەرێم سەدان خێزانی دەربەندیخانی و گەرمیان تیایدا کۆمەڵکوژ دەکرێن.

 

هاوبەشی :