ئەندامێکی خولی پێشوی پارلمان: لە وەزارەتی پێشمەرگە شەڕی ناوخۆیە
پا‌رلمانتارێکی خولی پێنجه‌می پا‌رلمانی هەرێم رایگه‌یاند: لە وەزارەتی پێشمەرگە شەڕی ناوخۆیە، به‌ڵام به چه‌ك نا بەڵکو به قسه و به نوسراو.
باڵانبۆ محه‌مه‌د، ئەندامی خولی پێنجەمی پا‌رلمانی هەرێمی کوردستان بە کوردستاتی راگه‌یاندوه، ئه‌م حكومه‌ته به رێككه‌وتن پێكهێنراوه وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ر پارتی كه‌وتووه، بزانن له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كادیره‌كانی یه‌كێتیی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه، ته‌نانه‌ت بریكاره‌كانی وه‌زیریش ئه‌گه‌ر ده‌رچونێكیان هه‌بێت ئه‌بێت وه‌زیر موافه‌قه‌یان بۆ بكات، باشه بۆ ئه‌بێت ئه‌م یاسایه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌بێت و بریكاره‌كه ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری هه‌بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: پارتی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای 57 و به 43 ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بێت ئه‌ڵێن با به‌و رێژه‌یه به‌شداریی بكه‌ین، بێگومان نه‌خێر.
ئەو ئەندامەی خولی پێشوی پا‌رلمانی هەرێم هێمای بۆ ئەوەشکرد، پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ر بۆ پارتییه‌كانه و پارتی به بیانووی جیا رێگریی ئە‌كات له پله به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی یه‌كێتیی.