نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆسەر نەخۆشخانەکەی شەنگال کۆدەبێتەوە.

296
0
هاوبەشی :

پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر بۆردومانی نەخۆشخانەیەکی مەدەنی لە لایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیایی داگیرکەرەوە بڕیارە ئەمرۆ نەتەوەیەکگرتووەکانە لەسەر ئەو بابەتە کۆبێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن چوار لە بریندار و رزگاربووەکانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە تۆمارکراوە و داوا دەکەن تورکیا لەبەرامبەر ئەوە کارەدا بەرپرسیار ڕابگیرێت و قەرەبووی زیانلیکەوتووان بکاتەوە.

تورکیا لە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ساڵی رابردوودا هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر نەخۆشخانەی سکێنی سەر بە قەزای شەنگال و بەهۆیەوە ٨ کەس لە ستافی نەخۆشخانەکە شەهیدبوون وزیاتر لە ٢٠ پزیشک و کارمەندی دیکەش بوونە قوربانی.

هێرشەکەی تورکیا تەنیا بە بۆردومانی نەخۆشخانەکە نەوەستا بەڵکو لەکاتی بەهانەوەچوونی هاوڵاتیان دووبارە هێرشی کردەوە سەری و ژمارەیەکی دی بونە قوربانی.

سکاڵاکەران بە ئاژانسی گاردیانی بەریتانیان وت کە بەهیچ شێوەیەک هیچ چەکدارێک نە پاسەوانی بنکە تەندروستییەکەی کردووە نە هیچ بنکەیەکی سەربازی لەدەوروبەری ئەوان بووە بەڵکو ئەوە قسەیەکی هەڵبەستراوی تورکیایە و هیچ ڕاستیەکی تێدانیە.

نەخۆشخانەی سکینیە لەلایانە ئەنجومەنی گەلی شەنگالەوە بەڕێوەدەبرێت و نەخۆشخانەیەکی ٢٠ قەرەوێلەییە و کارمەندەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیە.

بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان بەئامانجگرتن و هێرش بۆسەر دامەزراوە مەدەنییەکان تاوان و پێشێلی مادەی ٦ی یاسای نێودەوڵەتیی مافی مەدەنی و سیاسیە.

تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە زیاتر لە ٨٠ هاوڵاتی ئێزیدی شەهیدبوونە و هەزارنی
دیکەش ئاوارەبوون.

لە ئاریان تیڤیەوە وەرگیراوە

سەرچاوە: ڕۆژنامەی گاردیان

هاوبەشی :