لە دوو شار مانگرتنی فەرمانبەران دەستیپێکرد
مانگرتنى فەرمانبەران لە شاری هەڵەبجە و چەمچەماڵ، بەهۆى پێنەدانى موچەکانیان دەستیپێکرد، فەرمانبەران ئەڵێن تا موچەکانیان پینەدرێت کاری هاووڵاتییان ناکەن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، بەهۆى دواکەوتنى موچەی مانگی شەشەوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبییریى و هونەریى شاری هەڵەبجە، دەستیان لە کارکردن هەڵگرت و مانگرتنیان راگەیاند.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ و یەکەی قەرزی بچووکی چەمچەماڵ، بە هۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کرد.
سبەی ١ی٨-ە هێشتا فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێـمی کوردستان موچەی مانگی شەشیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێنەدراوە.