سری سوورەیا: هەفتەی داهاتوو دۆخەکە ڕوون دەبێتەوە

22
0
هاوبەشی :

سری سوورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی دەم پارتی و جێگریی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندنی ئیمراڵی، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پەکەکە لەبارەی دۆخەکەوە بەم شێوەیە بۆ ئاژانسی ئانکا دوا.

سری سوورەیا ئۆندەر ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا بە کۆبوونەوەکان دۆخەکە ڕوون دەبێتەوە، کە بەرپرسان و سیاسەتمەدارانیش بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە دەبن و لە نێو سێ مانگدا هەموو شتێک پشتڕاست دەبێتەوە.

لێرە بەدواوە چەندین کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بەرپرسانی دەوڵەت و سیاسەتمەدارانیشی تێدا بەشدار دەبن. وتیشی: هیواداریین لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەموو شتێک پشتڕاست ببێتەوە.

قۆناغی هەرە سەختی مژارەکەمان تێپەڕاندووە و لە هەفتەیی داهاتوودا چەندین کۆبوونەوە بە بەشداریی کاربەدەستانی دەوڵەت و سیاسەتمەداران ئەنجام دەدرێت و زۆر شت ڕوون دەبێتەوە.

هەنگاوی دیموکراتیکی بۆ گۆڕانکاریی

سری سوورەیا سەبارەت بە پرسیاری چەکدانان لە پراکتیکدا چۆن دەکرێت گوتی: لە ئێستادا ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، دەربارەی ئەم بابەتە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی گرنگە ئیرادەی بڕیارداری نیشان دراوە، ئەوەی ماوەتەوە پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە و ئیرادەی شتەکانە.

وتیشی: سەرەتا ئەگەر وەک تورکیا بە دڵسۆزی و جددیەتەوە ڕۆژەڤمان دیاریی بکەین، هەنگاوە دیموکراتیکییەکان یەک لەدوای یەک بۆ گۆڕینی جیهان و ناوچەکە پەیڕەو دەکەین.

هاوبەشی :