پۆلیسی دەوڵەتی تورک، ١٧ كەسی لە ڕێکخراوەکانی گەنجاندا زیندانی كرد كە دووانیان منداڵن
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماری ئەستەنبوڵ و لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە، کە لە دژی ڕێکخراوەکانی گەنجاندا دەستی پێکردووە ١٧ کەس کە دووانیان منداڵن زیندانی کران.
لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەیەی لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری ئەستەنبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ١٨ کەسی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” دەستبەسەرکرد.
ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، ئەنجوومەنی خوێنداکارانی ئازادیی ئیستەنبوڵ (ISOM)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (SGDF) و ژنانی گەنجی ئازاد ( OGK) لە ناو دەستبەسەرەکاندان.
ئەو ١٨ کەسە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” دەستبەسەرکران، دوای کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕەوانەی دادگای چاگلاینی ئیستەنبوڵ کران.