كۆشكی سپی: پەیامی ئۆجئالان یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەكەدا.
كۆشكی سپی لەسەر پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: ئەم پەیامە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەكەدا.
كۆشكی سپی لەبارەی پەیامی سەدەی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕاگەیاندراوێكدا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
كۆشكی سپی ئەمریكا بڵاوی كردەوە، پەیامەكەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدی ئاشتی و زیادكردنی ئاسایش لە ناوچەكەدا.
دوێنێ شاندی دەم پارتی ئیمرالی پەیامی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی خوێندەوە و بانگەوازی دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتییان كرد.
دوای پەیامی سەدەی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان لە جیهان و ناوخۆی كوردستان و ناوچەكەدا پێشوازییەکی گەرم لە پەیامەكە كرا.