ئۆسڵۆ؛ چالاکیی کوردستانیان و ئازادیخوازان لەدژی سەپاندنی سزای سێدارە لە ئێران

25
0
هاوبەشی :

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی فێبریوەری، کوردستانیان و ئازادیخوازان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ڕژیمی ئێران لە ئۆسڵۆ پایتەختی نەرویژ لە چوارچێوەی کەمپەینی سەرتاسەریی “نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد” گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

گردبوونەوەکە بە دەستپێشخەریی کۆمیتەکانی پەژاک و کەژار لە وڵاتی نەوریژ، بەڕێوە چوو.

لە گردبوونەوەکەدا وێڕای شەرمەزارکردنی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، شەریفە محەمەدی و زیندانیانی سیاسیی دیکە، تەئکید لەسەر لابردنی یەکجارەکیی سزای دژەمرۆیی لەسێدارەدان کرایەوە.

لە گردبوونەوەکەدا هەروەها نوێنەرانی هەریەک لە پارت و ڕێکخراوەکانی پەژاک، کەژار، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، کەنەکە، کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) خوێندرایەوە.

هاوبەشی :