پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان و ناوخۆی تورکیا

20
0
هاوبەشی :

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ دوای پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان، لایەنگرانی پارتی چەهەپە ( سۆسیالدیموکراتە کەمالییەکان) بە گەرمی پێشوازییان لەو بانگەوازییە کرد. لەبەرامبەر ئەوەدا لایەنگرانی مەهەپە ( ناسیۆنالیستە کەمالییەکان) بەرپەرچییان دانەوە و بەزۆری دەیانوت؛ کە ئەو بانگەوازییە تاکتیکێکی بەڕێز ئۆجالانە بۆ لێدانی بناغەی نەتەوەپەرستی دەوڵەتی تورک.

ئەوەی جێی سەرنجە هەوادارانی هەردوو لا شەڕێکی میدیای توندیان لە دژی یەک هەلگیرساندووە و یەکتری تەخوین دەکەن و بۆ یەکەم جارە گەلی کورد بە کەمی بە ئامانج دەگیرێت

هاوبەشی :