هەتا ڕاگەیاندنی شەڕی تایبەت و دوژمنانی کوردی زمانی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی پێخۆری پێوە نەکەن!
هەتا ڕاگەیاندنی شەڕی تایبەت و دوژمنانی کوردی زمانی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی پێخۆری پێوە نەکەن!
📌ڕوونکردنەوە؛
ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی ڕاشکاوانەی ئاشتی و چەکدانانی کردووە و ئەوەش حەقیقەتە! بەڵام ئەوەی دەبێت هەموو لێی ئاگادار بین، ئەو پەیامە واتای تەسلیم بوون نیە بەڵکو بە پێچەوانەوە! ئەوە بەواتای ئەوە دێت کە ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی خۆی بەجێهێناوە کە زیاتر لە ۳۲ ساڵە ( لە ساڵی ۱۹۹۳ وە) بانگەوازی بۆ ئاشتی دەکات، ئەمجارەش دیسا تۆپەکەی خستۆتەوە یاریگای دەوڵەتی تورک
وتەکەی سەری سورەیا ئۆندەر زۆر ڕوون بوو کە وتەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بۆ شاندەکە گواستەوە و وتی؛
“بێ گومان بە کردەوە دانانی چەک و خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە پێویستی بە دانپێدانانی سیاسەتی دیموکراسی و ڕەهەندی یاسایی هەیە”.
بێگومان کۆمیتەی بەڕێوبەری پەکەکەش چاوەڕێی هەنگاوی کرداری و زەمینەسازی دەستوری و یاسایی بنگەیی دەوڵەتی تورک دەکەن بۆ ئەو پرۆسەیە و پرسیارەکە لەوەدایە کە ئایا دەوڵەتی تورک هەتا چەند لە ئەرکەکەی خۆیدا سەرکەوتوو دەبێت.
هەموو لایەک دڵنیابن کە تا ئەودەمەی دەولەتی تورکیا دیموکراتیک دەبێت، گەریلای ئازادیش بوونی دەبێت.