ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- شەهیدبوونی شەش شەڕڤانی ڕاگەیاند

22
0
هاوبەشی :

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە، سەبارەت بە شەهیدبوونی شەش شەڕڤانی شەهید ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، وێڕای ئەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کەوتە مانگی سێهەمەوە، بەڵام بەرامبەر بەرخۆدانی شەڕڤانان دەستەودامان وەستاون و شەڕڤانمان گورزێکی سەختیان لێ دەدەن.

ئاماژە بەوە کراوە، شەڕڤانانی قەسەدە بە ئێرادەی بە‌هێز و بەرخۆدانیان کە لە پشتیووانی تەواوی پێکهاتەکانی هەرێمەکەوە وەریدەگرن، جیهانیان سەرسام کردووە.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بە ناوی شەڕڤانانی شەهید کراوە و جەختکراوەتەوە لەوەی شەڕڤانان تا دواساتی ژیانیان لە بەرخۆدان بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامن و لەو پێناوەشدا گیانی خۆیان بەخشی.

لە کۆتاییدا قەسەدە رایگەیاند، سەرساغی لە بنەماڵی هێژای شەهیدانی دەکەین، بەڵێن دووپاتدەکەینەوە تا گەیشتن بە ئامانجی سەرکەووتن بەردەوام دەبین لەسەر بەدینهێنانی ئامانجی شەهیدان.

هاوبەشی :