قەسەدە: ژمارەیەک چەتە کوژران و دوو ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندراون
قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری چالاکییەکانی لە دژی هێرشە داگیرکارییان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند چەندین چەتە کوژراون، زرێپۆشێکی سەربازی لە جۆری BMB و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێندرا.
ئاماری قەسەدە
ناوەندی ڕاگەیاندی قەسەدە بە ڕاگەیاندرواێک ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆتایی چالاکیی شەڕڤانان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکان و تۆپببارانکردنی گوندەکانی دەوروبەری بەندوای تشرین کراوە و هاتووە: “شەرڤانامان وەڵامی هێرش و تۆپبارانی چەتەکانیان دایەوە لەسەر خاڵێکی شەڕڤانانمان. لە ئەنجامدا شەڕێکی سەخت درووست بوو، وە ژمارەیەک چەتە کورژان و بریندار بوون.”
چالاکی یەکنەکانی شەهید هاروون
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە چالاکی ئاسمانی یەکینەکانی شەهید هاروون کراوە و هاتووە: “یەکینەکانی شەهید هاروون بەشداری گورزلێدانی وەڵامدانەوەی هێرشەکان بوو، لە ئەنجامدا زرێپۆشێکی سەربازی لە جۆری BMB و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکاند.”
هەر لە ڕاگەیانداراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر گوندەکانی بەرەی قەرەقۆزاق کراوە و هاتووە: “فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی گوندەکانی خەسەق و تینای کرد و زیانێکی زۆر بەر ماڵ و موڵکی گوندنشینان کەوتووە. هەروەها گوندەکانی بیر حەسۆ، جادە، تینا، دیکان، مەلحا و سەنا، گردەکانی سێڤا و قەرەقۆزاق بە زیاد لە ١٢٠ ڕۆکێت، گەلە تۆپ بۆردوومان کران و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.”
کوژران و بریندارکردن و هەڵهاتنی چەتە
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “چەتاکانی دەوڵەتی تورک لە کاتی نیوەڕۆدا بە تۆپهاوێژ و درۆن هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانمان، شەڕڤانانمان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیە لە چەتەکان کوژران و بریندار بوون و ئەوانی دیکەش هەڵهاتن.”
ئاماژەش بەوەکراوە جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر شاری دێر حافر و گوندەوارەکانی بەردەوامە.