شاندی دەم پارتی بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

Screenshot
شاندی ئیمراڵیێ دەم پارتی بۆ سێیەمین دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن.
كەمێك پێش ئێستا شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، كە لە هەریەكە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ جەنگیز چیچەک و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆل بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرەو ئیمڕاڵی ڕێكەوتن.
بریارە کاتژمێر ١٧:٠٠ بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێی پەخشکردنی لەسەر شاشەی گەورە لە چەندین شار پەخشبکرێت.
جیهان بە گشتی و دانیشتوانی وڵاتانی هەرێمی بە تایبەت بەجۆشەوە لە چاوەڕوانی بانگەوازییە مێژوویەکەدان.