هەپەگە شەهیدانی حەفتانینی یاد کردەوە
هەپەگە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی چوار گەریلای شەهید کردەوە و گوتی: “بەڵێنمان دووپاتەکەیینەوە ئاڵای شۆڕش کە شەهیدانمان ڕادەستییان کردووین، بە بەپرسیارێتییەکی مەزنی شایستەییانەوە، بگەینین بە سەرکووتن.”
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک شەهید بوونی چوار گەریلای ڕاگەیاند کە هەرێمی حەفتانین شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:
“لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە ئەنجامی هێرشی دووژمن بۆسەر هەرێمی حەفتانین فەرماندەی فیدایی ئاپۆیمان و هاوڕێیانی دلۆڤان، زۆزان و ئاڤزەم شەهید بوون. بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانی شەهیدامان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە دڵسۆزی ئامانج و یادکردنەوەیان بین و بەسەرکەوتن تاجداری بکەین.
هاوڕێمان ئاخین هاوشێوەیی خاکی بۆتانە کە لێی لە دایک بووە، هاوڕێمان ئاخین جوانێتی، بەرخۆدەری، ڕەسەنی و هەبوونی خۆی بە تێکۆشانەکانییەوە لە کەسایەتی خۆییدا نواندەوە. هەر لە تەمەنی منداڵیییەوە ئاشنای گەریلا بوو، وە گەریلایەتی وەک ئامانجێک بینی کە بە دڵنییایەوە دەبێت ئەزموونی بکات. هاوڕێمان لەهەر ساتێکی ژیانییدا بووە لێگەڕوانێکی گەریلا و ژیانی چیا و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیی بە شێوەیەکی بەهێز لە خۆدا ناونشین کرد. لە نێو ڕێزەکانی گەریلادا خۆی ناسییەوە و بۆ ئەوەی لە چیاکانی کوردستاندا پیرۆزی ژیانی ئازادی لە کەسێتی خۆییدا بئافرێنێت هەموو تێکۆشانێکی کرد. بە تێکۆشانییەوە بووە میلیتانێکی نموونەیی و فەرماندەیەکی پێشەنگ. لە فەرماندارێتی خۆییدا هەموو کات لە فەرمانداری ئەیالەت هەموو سات و کاتەکانییدا تێکۆشانی بە بنەما گرت کە بە ڕەنجدانییەوە گەورە دەبێت و بەم شێوەیە بووە یەک لە درووسترین نموونی سادەی فەرمانداری پەکەکە. هاوڕێمان لەهەر گۆڕەپانێکدا کە ئەرکی تێدا بەڕێوەبردبێت، بەبێ کەموکوڕی ڕۆڵی پێشەنگی یەژا ستاری بەجێ گەیاند. هاوڕێمان دڵسۆزبوونی بە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدان و هاوڕێیانیی لە هەموو شتێکی دیکە بە گرنگتر بینی. بە تەواوەتی بە تێکۆشانی فەرماندەییەوە لە مێژووی ژنان و گەلەکەماندا جێ پەنجەیەکی لە بیرنەکراوی جێهێشت. وەک هاوڕێیانی هەموو کاتێک لەسەر هێڵی هاوڕێ ئاخین تێدەکۆشین. لەبەرانبەر یادکردنەوەییدا بە ڕێزدارییەوە بەژنمان دادەنەوێنیینەوە.
هاوڕێمان دلۆڤان زۆر بەزووی وڵاتپارێزی و بەرخۆدانی ئامەدی بەدەستهێنا و بووە شۆڕشگێڕێکی بەهێز. ماناداری پەیوەستبوونی بە بەڵێنەوە کرد بە پایەیی تێکۆشانی. بۆیە هاوڕێمان بە سروشت، بەڵێن و پراکتیکی خۆییەوە بوو میلیتانێکی ئاپۆیی. هەر لە ساتی بەشداربوونی نێو گەریلاوە بە سەقامگیری، ژیانی خاکیانە و بەشداربوونی درووستییەوە بووە نموونەیەک بۆ هەموو هاوڕێیانی. هاوڕێمان دلۆڤان هیچ کاتێک باوەڕی هاوڕێیانی لە دەست نەدا و لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا بە ڕەنج و فیداکارییەوە دەردەکەوت. وەک یەک لە سادەترین میلیتانی پەکەکە لە مێژووی تێکۆشانماندا جێگەی گرت.
هاوڕێمان زۆزان هاتنە چیا ئازادەکانی کوردستانی کرد بە تاکە ئامانجی خۆی، دوای ئەوەی سەما مارینۆس – واحیدە کورتی خوشکە گەورەی بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو، بە بڕیارداری و خۆشەویستی ئازادییەوە ڕووی کردە چیاکانی کوردستان. هەر لەیەکەم ساتی بەشداربوونیەوە تێکۆشانی لەسەر هێڵی گەریلایەتی فیدایی ئاپۆ پەسەند کرد و فەرماندەی فیداییمان زیلان – زینەب کناجی کرد بە نموونەی خۆی. هاوڕێمان زۆزان لە تەواوی ژیانی تێکۆشانییدا، بە هەڵوێستی میلیتانی و بەشداربوونیەوە دەرکەوت. وێڕای ئەوەی لە چەندین گۆڕەپاندا بە فیدایەتییەوە تێکۆشا و چەندین گورزی لە دووژمنی قڕکەری گەلەکەمان دا، هیچ کاتێک دەستبەرداری هەڵوێستی خاکیانەیی خۆی نەبوو، وە خۆی بە قەرزداری گەلەکەمان بینی. هاوڕێمان زۆزان بەم تایبەتمەندییانەیەوە بووە خاوەنداری هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕی، دەبێت هەموو گەنجێکی کوردستان ئەم هەڵوێستە بکات بە نموونەیەک بۆ خۆی. بە هەڵوێستی خۆییەوە لەسەر هێڵی ئازادی ژن و بە فەلسەفەی ئاپۆییەوە ڕووناک بووەوە. هاوڕێمان زۆزان سادەترین نموونەی حەقیقەتی ژنانی کوردی ئازاد و بووە میلیتانێکی بژاردەی پارتی پەکەکە-پاژکمان.
هاوڕێمان ئاڤزەم لە شڕناخی دڵی بۆتانەوە لە سەخترین قۆناغی تێکۆشانماندا بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو، ویستی بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرانبەر گەلەکەماندا بەجێگەیەنێت. ئەم قۆناغەی وەک لە دایکبوونەوە و ژیانەوەی هەڵسەنگاند. کاتێک تێگەشت سیسەمی سەرمایەداری ژن سەرکووت دەکات، ئەوکات زیاتر خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی کرد. بە ڕووحی تێکۆشەرانەیەوە بوو گەریلای نموونەی یەژا ستار بۆ هاوڕێیانی. لە قۆناغی بەرخۆدانی ئێدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا لە حەقیقەتی دووژمن تێگەشت، کە لەو قۆناغەدا چەندین لە هاوڕێیانی شەهید بوون. هاوڕێمان ئاڤزەم تۆڵەکردنەوەی گیانی هاوڕێیانی شەهیدی کرد بە ئامانجی خۆی و لە تەواوی ژیانی تێکۆشانییدا بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجەی کاری زۆری کرد و بووە خاوەنداری شەڕێکی بێهاوتا.
وەک هاوڕێیانی شەهیدانمان، سەرساغی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان ئاخین، دلۆڤان، زۆزان و ئاڤزەم و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین و بەڵێمان دووپاتەکەینەوە ئاڵایی شۆڕشی شەهیدان بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە بگەیەنین بە سەرکەووتن و ببینە شایستەی تێکۆشانیان.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئاخین جودی
ناو و پاشناو: حەلیمە کایە
شوێنی لە دایک بوون: شڕناخ
ناوی دایک – باوک: بەسنا – مەحمود
شوێن و کاتی شەهید بوون: حەفتانین / ٢٩ی تشرینی یەکەم
***
ناسناو: دلۆڤان ئاڤزەم
ناو و پاشناو: محمەد ئینان مینتاش
شوێنی لە دایک بوون: ئامەد
ناوی دایک – باوک: حەلیمە – عادل
شوێن و کاتی شەهید بوون: حەفتانین / ٢٩ی تشرینی یەکەم
***
ناسناو: زۆزان ڕووکەن
ناو و پاشناو: چیدەم کورت
شوێنی لە دایک بوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک – باوک: فەیروز – سلێمان
شوێن و کاتی شەهید بوون: حەفتانین / ٢٩ی تشرینی یەکەم
***
ناسناو: ئاڤزەم جودی
ناو و پاشناو: عەزیمە کابول
شوێنی لە دایک بوون: شڕناخ
ناوی دایک – باوک: فەیرەوز – شیخموس
شوێن و کاتی شەهید بوون: حەفتانین / ٢٩ی تشرینی یەکەم.”