ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامە
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر ڕێگای عەربەت-سلێمانی بەردەوامە و وەك خۆیان دەڵێن،” تا ئەو كاتەی داواكارییەكانمان جێبەجێ دەكرێت ئەم خەباتە مەدەنییەمان بە شێوازی جۆرارو جۆر بەردەوام دەبێت.
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە دوێنێوە لەسەر ڕێگای عەربەت- سلێمانی بەردەوامی هەیە و ڕێگە نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی سووتەمەنی هاتوچۆ بكات.
لەوبارەوە عاد سدیق مامۆستای ناڕازی ڕاگەیاند، حكومەت بۆیە گوێمان لێناگرێت، چونکە ئێمە حكومەتێكی بێ باك و بێویژدانمان هەیە، باكی بە ژیان و گوزەرانی خەڵك نییە، لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا تەنها خەڵكیان چەوساندووەتەوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، هەركاتێك مووچە و بژێوی خەڵك بە دەستی ئەمانەوە بووە خەڵكیان برسی كردووە.
دەسەڵاتدرارانی هەرێم تەنها كاری بازرگانی دەكەن و هیچ باكیان بە ژیانی خەڵك نییە، ڕۆژانە نەوت دەدرزێت و داهاتەكەی ناچێتە بودجەی هەرێم و عێراقەوە ئەمەش دزییەكی بەرنامە بۆ داڕێژراوە ڕێگریكردن لێی ئەركێكی ئەخلاقییە.