سه‌نته‌ری میترۆ: كرانه‌وه‌ی فه‌زای مه‌ده‌نی، درۆیه‌كی شاخدار بوو
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند” هێرش بۆسه‌ر مامۆستایانی ژێر خه‌یمه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت، دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكه‌ی دیگه‌ڵه‌یه، ده‌شڵێت: “كرانه‌وه‌ی رێژه‌یی دوو هه‌فته‌ی رابردووی فه‌زای مه‌ده‌نی، درۆیه‌كی شاخدار بوو”.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان ئەمشەو دووشەممە ٢٤ی شوبات له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “كرانه‌وه‌ی رێژه‌یی دوو هه‌فته‌ی رابردووی فه‌زای مه‌ده‌نی، درۆیه‌كی شاخدار بوو”.
میترۆ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات “هێرش بۆسه‌ر مامۆستایانی ژێر خه‌یمه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت و په‌لاماردانیان، هێرش بۆسه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ئازاردانیان و زوتكردن و شكانندنی كه‌لوپه‌له‌كانیان، رووی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نی ئاشتیخواز و دوباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكه‌ی دیگه‌ڵه‌یه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، كه مایه‌ی شه‌رمه‌زارین بۆ ئه‌نجامده‌رانی”.
لە لایەکی دیکەوە چاوەڕوان مەحموود پەیامنێری دەزگای میدیایی شارپرێس وێڕای شکاندنی کەرەستەکانی ڕۆژنامەوانیی، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لێی دراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایش هێرشیان کردە سەر خێمەی مامۆستایانی نارازی لە نزیکی عەربەت بەو هۆیەشەوە مامۆستایەک بریندار بوو و چەند ڕۆژنامەنووسێکیش دەستگیرکران.