دەم پارتی: لەم چەند ڕۆژەدا بۆ سێهەم چاوپێکەوتن شاند دەچێتە ئیمراڵی
هاوسەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگیت ئاشکرای کرد لەم چەند ڕۆژەدا شاند دەچێتە ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام دەدرێت.
هاوسەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگیت لە پەڕلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست و پەیوەست بە چاوپێکەوتنی سێهەم لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا زانیاری خستەڕوو.
گوڵستان کلچ کۆچیگیت گوتی: “لەم چەند ڕۆژەدا شاندمان دەچێتە ئیمراڵی. پەیوەست بەم سەردانییەوە لەم چەند ڕۆژەدا، ئەمڕۆ یا سبەی داواکاری پێشکەش دەکرێت. ئامادەکاری دەکرێت. لە سەردانی ئیمراڵییدا بە تایبەت زانیاری لەسەر سەردانەکانی باشووری کوردستان و ئەو گفتوگۆیانەی کراون بە بەڕێز ئۆجالان ڕادەگەیەنرێت. دوای چاوپێکەوتنەکە کاتی ڕاگەیاندنی بانگەوازییە مێژوویەکی بەڕێز ئۆجالان دیاری دەکرێت، کە لە چارەسەری پرسی کورددا دەبێتە قۆناغی سەردەمێکی نوێ. دڵنیاین بانگەوازییەکە مێژووی دەبێت. ئەو کردە و ڕێگرییانەی گورز لەم زەمینە هاوپەیمانی و هاوبەشەیی تورک و کورد دەدەن و ئاستەنگی بۆ درووستەکەن، دەبێت لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵگەوە شەرمەزار بکرێن.”
بانگەوازی لە پەڕلەمان
گوڵستان کلچ کۆچیگیت جەختیکردەوە دوای ئەوەی بانگەوازییە مێژوویەکە دەدرێت، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی پەڕلەمان و گوتی: “دوای ئەوەی ئەم بانگەوازییە مێژووییە دەدرێت، بانگەوازی لە پەڕلەمان دەکەین بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت، بکەوێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی خۆی و گۆڕین و هەموواری یاسایی بۆ جێبەجێکردنی پێویستییەکانی بانگەوازییەکە بکات و دەستبەجێ هەنگاوبگرێتەبەر.”