جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک)، لە دژی پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئێلح چالاکیان ئەنجامدا.

3
0
هاوبەشی :

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند، لە دژی پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئێلح چالاکی تەقاندنی بۆمبی دەستکردیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چەندین برینداری لێکەوتەوە.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک)، سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاکی لە ئێلح ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

جەنگاوەرانمان لە کاتژمێر ١١:٣٠ ـی شەوی ٢٣ـی شووباتدا لە گەڕەکی بالگلاری ئێلح لە بەرامبەر پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی بۆمبیان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانمان کەمینیان لە پێش کاروانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی داگیرکەران دانا و بە بۆمبی دەستی لە داگیرکەرانیاندا.

لە ئەنجامی چالاکییەکەدا گورزێکی قورس لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە درا، چەندین پۆلیسی داگیرکەر برینداربوون و بە ئامبۆڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

هاوبەشی :