ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێدەکات

2
0
هاوبەشی :

 

ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە گوندی “چەشمیدەر”ی سەوڵاوا ئاهەنگ بۆ پێشوازی لە سەری ساڵی نوێی كوردی (نەورۆز) دەگێڕدرێت.
کەمتر لە مانگێکی ماوە بۆ دەستپێكی ساڵی نوێی کوردی، لەو چوارچێوەشدا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە هەورامان بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی کوردان ئاهەنگ دەگێڕدرێت و لە گوندی چەشمیدەری سەر بە سەوڵاوای سنووری پاریزگای سنە لەژێرناوی “ڕۆژی توانەوەی بەفر و بەستەڵەک و پشکوتنی شکۆفەکان و هاتنی نەورۆزی کوردان” هەزاران کەس لە گوندەکانی دەوروبەری هەورامانەوە بەشداری مەراسیمەكە دەكەن.
لەو چوارچێوەشدا گوندی چەشمیدەر پێشەنگی دەستپێکی مەراسیمەكانی نەورۆزە، هەموو ساڵێک بە هەزاران کەس لە گوندەکانی دەوروبەری هەورامانەوە بەشداری چالاكیەكە دەبن، بە هەڵکردنی مەشخەڵ و داگیرساندنی ئاگر، هەڵپەڕکێی کوردی و وتنی گۆرانی کوردی و پۆشینی جلوبەرگی کوردیی مەراسیمەكە ئەنجام دەدرێت.

هاوبەشی :