ناتانیاهو بۆ جولانی تەواوی باشوری سوریا چۆڵ بکەن!
ناتانیاهو بۆ جولانی
تەواوی باشوری سوریا چۆڵ بکەن!
دوای ڕاگەیاندنی خۆسەری و مەجلیسی سەربازی سوەیدا ئەمڕۆ چەند یەکەیەکی هێزەکانی جولانی کە خۆیان بە سوپای فەرمی سوریا دادەنێن، جوڵەیان کرد بۆ سنوری پارێزگای سوەیدا و ناوچەی دورزییەکان، لە کاردانەوەیدا و لە وتارێکی چاوەڕواننەکراودا ناتانیاهوو هەڕەشەی لە هەتەشە کرد و ڕایگەیاند دەبێت هێزە سەربازیەکانی هەتەشە بەتەواوی باشوری سوریا چۆڵ بکەن و ئەوان ڕێگە نادەن کە هیچ مەترسییەک بۆسەر گەل و باوەڕی دورزییەکان دروست ببێت و هەر مەترسییەک ڕوویان تێبکات ئەوان بە توندترین شێوە وەڵامی دەدەنەوە.
لە كڵاوڕۆژنە وەرگیراوە