ڤڵۆدمێر زیلینسكی “من بۆ ده‌یان ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدا نامێنمه‌وه و ئاماده‌م له‌پێناو ئاشتیی ئۆكرانیا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌م بم”.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنییدا ڤڵۆدمێر زیلینسكی ڕایگه‌یاند، “من بۆ ده‌یان ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدا نامێنمه‌وه و ئاماده‌م له‌پێناو ئاشتیی ئۆكرانیا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌م بم”.
پێویسته وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له ئه‌ورووپا به‌شداری هه‌ر دانوستانێك بكه‌ین و ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی له دانوستانه‌كاندا هه‌بێت.
“باوه‌ڕم وایه كه تره‌مپ ده‌توانێت یارمه‌تیمان بدات بۆ كۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه، به‌ڵام ئاشتیی ئه‌وه‌یه كه پێویستمانه له‌گه‌ڵ ڕووسیادا”.
“داوا له تره‌مپ ده‌كه‌م گوێمان لێبگرێت و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا لێكتێگه‌یشتنێك بێت سه‌باره‌ت به گه‌ره‌نتی ئه‌منیی بۆ ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یییه‌كی به‌هێزمان هه‌بێت له‌سه‌ر مێزی دانوستان”.
١٩ـی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، سەرۆکی ئۆکرانیا دیکتاتۆرە و بڕوای بە پڕۆسەی هەڵبژاردن نییە، دەشڵێت: پێویستە بە خێرایی بجوڵێت لەگەڵ دانوستانەکاندا ئەگینا وڵاتەکەی لەدەستدەدات.