سوەیداش لە حکومەتەکەی جولانی جیابۆوە
لە كلاوڕۆژنە وەرگیراوە
دوای ئەوەی جولانی ویستی بە جلوبەرگی مۆدێرن بەرەوڕووی دەرەوە و بە شمشێری جیهادییە بیانیەکان و ئەندامانی ئەلقاعیدەش بەرەوڕووی ناوخۆ هەژمونی خۆی بەسەر تەواوی سوریا بسەپێنێت، لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا هێزە سەربازیەکانی دروز ئەمڕۆ جیابوونەوە و خۆسەری خۆیان لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاند و ئەنجومەنی سەربازی سوەیدایان ڕاگەیاند.
دورزیەکان کە باوەڕییەکی تایبەتن لە سوریا و لوبنان دەژین و بە نزیکەی نیوملیۆن کەس هەژماردەکرێن، خاوەنی هێزێکی سەربازی تۆکمەن کە لە ساڵی ۲۰۱٤ەوە باشوری پارێگای سوەیدا و جەبەل دروز بەڕێوە دەبەن و هەستیاری زۆریان هەیە بەرامبەر بە گروپە جیهادیەکانی چواردەوری جولانی.