دەوڵەتی داگـ.ـیـ.ـرکـ.ـەری تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە چڕی بۆردوومانی بناری قەندیلی کرد،
ئێوارەی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگـ.ـیـ.ـرکـ.ـەری تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە چڕی بۆردوومانی بناری قەندیلی دەست پێ کرد، لە هەمان کاتدا فڕۆکەی جەنگیی بەنزمی بەسەر ئاسمانی بناری قەندیل و دەڤەری پشدەردا دەسووڕێتەوە.
سەرچاوەیەک لە بناری قەندیل ڕاگەیاند، لە ئێستادا فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا بە چڕی بناری قەندیلیان بۆردوومان کردووە و تا ئێستاش بە دیاری کراوی نازانرێت کە چەند ناوچەی بۆردوومان کردووە و ناو بەناو بەردەوامە.
سەبارەت بە بۆردوومانەکە دڵشێر ئیبراهیم هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەدنیل بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لە یەک کاتدا فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە ئاسمانی بناری قەندیلدا دەسووڕێنەوە و ئەمەش ترسی لای گوندنشینان درووست کردووە.
لەهەمان کاتدا فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی داگـ.ـیـ.ـرکـ.ـەری تورکیا زۆر بە نزمی بە ئاسمانی دەڤەری پشدەردا دەسووڕێتەوە.