جەنگاوەرانی نەسرین بێریی کەبەدەهە گڕیان لە کارگەیەک بەردا

6
0
هاوبەشی :

 

جەنگاوەرانی شۆڕشی یەکگرتووەی ژنان (کەبەدەهە) ، سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاکییەکیان لە بوورسا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، جەنگاوەرانی نەسرین بێریی کەبەدەهە لە کاتژمێر ٧:٣٠ بەیانی ڕۆژی ٢١ـی شووبات لە بوورسا بە کاریگەرترین ڕێبازی هێرشکردن، جەنگاوەرانیان گڕیان لە کارگەیەکی دروستکردنی پارچەی یەدەگەی ئۆتۆمبیل بەرداوە.

دەشڵێن: لە ئەنجامی چالاکییەکەدا کارگەکە بە تەواوەتی سووتاوە و زیانێکی ماددی زۆری بەرکەوتووە، دواتر جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی جێگەکەیان بەجێهێشت.

جەنگاوەرانی شۆڕشی یەکگرتووەی ژنان (کەبەدەهە) هۆشداریی دەدەن دژی ستەمەکانی ڕژێم هەموو کۆڵانەکان دەکەینە دۆزەخی ڕژێم.

هاوبەشی :