پەیامنێری ئاژانسی ژنها و ئەو ژنانەی لە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ كراوە لە حەلەب هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.
ئاژانسی ژنها بڵاوی کردەوە: پەیامنێرەکەمان لە حەلەب هەڕەشەی لێکراوە و هەروەها ئەو ژنانەی لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەنووسییەکاندا قسەیان لەگەڵ ئاژانسەکە کردووە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشیان کراوەتە سەر و لێیان دراوە و هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ڕۆڵە گرنگەی ڕۆژنامەگەری لەم سەردەمەدا دەیگێڕێت، رۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هەراسانکردن و فشارێک دەكاتەوە، کە ئەوەش کارەکانیان سنووردار دەکات.
دەشڵێن، هەڕەشەکانی سەر پەیامنێری ئاژانسەکەمان تەنها بۆسەر خودی خۆی نەبووە، بەڵکو خێزانەکەشی گراوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ژنان “ژنها”ئاژانسێکی ڕاگەیاندنە، کە تایبەتە بە کاروباری ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تیشک دەخاتە سەر کێشە و خەباتی ژنان لە بوارە جیاجیاکاندا.