هەپەگە: گەریلاکانی ئازادیی ١٠ داگیرکەریان سزادا

5
0
هاوبەشی :

 

ڕۆژ نیوز

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەیان لە زاپ ئەنجامدا و هەپەگە ڕایگەیاند، چوونەتە سەر تەرمی ١٠ داگیرکەر و دەست بەسەر کەرەستەی سەربازیی و چەندین کەلوپەلی سەربازیی و چەکی دوژمن، دەستیان بەسەردا گیراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکان پاراستنی گەل-هەپەگە، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ئاسمان و زەوییەوە، هێزەکانی گەریلامان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕوادا وەکو وەڵام، لە ٢٠ـی شوبات ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەییان لە زاپ ئەنجامدا، ئەم چالاکییە بۆ بەبیر هێننەوەی شەهیدانی کۆتا ئپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەیە، کە بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی سەرکەوتنێکی گەورە ئەنجامدرا.

ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە لە گەلی تورکیا و ڕای گشتی شاردراوەتەوە، سوپای تورکیا ئاشکرای نەکردووە و کوژراو و بریندارەکانی خۆی شاردۆتەوە، وەزارەتی بەرگری نیشتمانی دەوڵەتی تورک دوێنێ ڕایگەیاند؛ تۆڵەی سەربازەکانی کردوەتەوە و ١٧ گەریلا شەهید بوون، بەڵام شتی وا بوونی نییە و ئەمە درۆیەکی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ خەڵکی تورکیادا کراوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم وردەکاریانەی خوارەوەی ڕاگەیاند:

یەکینەکانی شەهید ئاخین موش

ڕۆژی ١٩ـی شوبات کاتژمێر ٠٨:٥٥ هێرشێکی ئاسمانیان کردە سەر داگیرکەران لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی بەهار،لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەنگەریک لەناو برا.

هەروەها لە ٢٠ـی شوبات، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کوڕە ژارۆ ئۆپەراسیۆنێک لە دژی سەربازانی داگیرکەری تورک لە سێ لاوە ئەنجامدرا، گەریلا سەرکەوتووانە گەیشتنە سەنگەری داگیرکەران، بەشێک لە داگیرکەران سەنگەرەکەیان جێهێشت و هەڵهاتن، ئەو داگیرکەرانەی وەڵامیان دایەوە لێیان دەدرا و سزا دەدرا و لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ خولەکدا گەریلا تەواوی ئەو گردەی کۆنترۆڵکرد، هەموو سەنگەر و چادرەکانی سەر گردەکە لە دووریەکی کەمەوە بە نارنجۆک و چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیکی لەناوبران.

هەروەها کۆگای کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سەر گردەکە، کامێرایەکی چاودێری، سیستەمی تەلەفریک لەناوبران، هەروەها پێنج خێمە سووتێنران، هەروەها دەست بەسەر چەندین چەک و کەرەستەی سەربازیدا گیرا، وە گەریلا چوونە سەر تەرمی ١٠ داگیرکەر، بەڵام سوپای داگیرکەری تورک بۆ شاردنەوەی ئەم شکستە، تەنیا ناوی مستەفا ئوسلوی هێناوە کە لەلایەن گەریلاکانەوە سزا درا، بەڵام لەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕانە و سەرکەوتووەدا، فەرماندە باڵای ئەو داگیرکەرانەش سزادراوە، ناوی سیان لەو کەسانەش کە سزا دراون بریتین لە ئلهان کۆکسۆی، حوسێن ئۆزدال و ئەیوپ ئۆکسوز.

ئەو داگیرکەرانەی کە کوژراون و ئەوانەشی کە هەڵاتن، چەکی بیکەیسی، چوارچەکەی MPT-55، چەکێکی بۆمبهاوێژ، تفەنگێک، دووربینێکی ڕۆژ، دوو دووربینی شەو، دووربینێکی چەک، کامێرایەکی تەرماڵ، دەربینیکی چەکی MPT-55، بێتەلێک، سەرچاوەیەکی وزە، سێ بەرگوێ، ناسنامە، کارت و نەدێک پارەی تورکییان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە و گەریلا دەستی بەسەردا گرتووە.

هەروەها کامێرای چاودێری، چەکی قورسی A4 و شوێنەکەی، چەکێکی نیمچە ئۆتۆماتیکی BKC، چەکێکی بۆمب هاوێژ، سەنسۆرێک، و چادرێکی جەنگ، کامەلیایەک، تەلەفزیۆنێک، دوو تەلەفۆن، پێنج کۆمپیوتەر و چوار تەلەسکۆبی داگیرکەرانیش لەناوبران.

هەروەها لە ٢١ـی شوباتدا کاتێک کۆمەڵێک لە هەڤاڵانمان بە تەنیشت گوندی گوهەرزەێی سەر بە ئامێدیدا تێدەپەڕین، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لەبەردەمیاندا دەوەستێت و خیانەتکارانە هێرشیان دەکاتە سەر، لە ئەنجامدا سێ هەڤاڵمان شەهید بوون، تا ئێستا ناسنامەی ئە شەهیدە قارەمانانە بە تەواوی لەلایەن ئێمەوە دەستنیشان نەکراوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکانەوە دەردەکەوێت کە هێرشکاران جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردا بووە و لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا بوون، بەڵام هێشتا دیار نییە سەر بە کام هێزن، دەبێت باجی ئەو خیانەتەیان بدەن.

لەمەودوا هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە دێرەلووک – ئامێدیەدا تێدەپەڕن، بەڵام بەبێ ئاڵای باشووری کوردستان، وەک دوژمن هەژمار دەکرێن و دەبنە ئامانجمان.

هەروەها لە ڕۆژانی ١،٢ و ٣ـی شوباتدا، کامێراکانی چاودێری کە لەلایەن دوژمنەوە لە گۆڕەپانی بەرۆخدانی گردی بەهار دانرابوون، بە تاکتیکی نیشانە شکێنی کرانە ئامانج، لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا سێ کامێرای چاودێری لەناوبران.

لە ٦ـی شوباتدا، داگیرکەرێک کە دەیویست کامێرای چاودێری لەناوچوو لە گۆڕەپانی بەرۆخدانی گردی بەهار بگۆڕێت، بە تاکتیکی نیشانە شکێنی سزا درا.

لە ٢٠ـی شوبات و دووجار داگیرکەران بە چەکی قورس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی کرانە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا دوو سەنگەر زیانیان بەرکەوتووە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

ڕۆژی ١٨ـی شوبات لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرۆخدانی گردی جودی بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراون.

لە نێوان ١٦ بۆ ٢٢ـی شوباتدا لە ناوچەی خاکورک، گۆڕەپانی بەرخۆدانی لۆلان، کەندەکۆلا، بەرێ زینێ و گۆشین، گۆڕەپانی ئێندزێ لە قەندیل، لە هەێمی گارە لە گۆڕەپانی یەکەماڵ، گرێ، دێرەش، مام نێچیر، گرێ زەنگل، گرێ کون، زێڤکێ، هەفتەباخ، لە هەرێمی مێتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیر، سەری مەتینا، شیلادزێ، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار، بە گشتی ئەو ناوچانە ٣٢ جار بە فڕۆکەی شەڕکەر بۆردوومان کاروا.

هاوبەشی :