قڕکردنی ئێزدییەکان لە ڕۆژەڤی ئیتاڵیادایە: دوێنێ داعش، ئەمڕۆ تورکیا
بۆ ئەوەی کۆمەلکووژی لە دژی ئێزدییەکان بە کۆمەڵکوژیی بناسرێت پێشنیازێک پێشکەش پەرلەمانی ئیتاڵیا کرا. لە پێشنیازەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئێزدییەکان قوربانی داعشن ئەمڕۆش لە لایەنی دەوڵەتی تورکەوە بە ئامانج دەگیرێن.
پەرلەمانتاری پارتی دیموکرات لاورا بۆڵدرین بۆ ئەو کۆمەڵکووژیییانەی کە داعش لە ئابی ٢٠١٤دا لە کاتی هێرشەکانی بۆ سەر شەنگال دژی ئێزدییەکان ئەنجامی دا، وەک کۆمەڵکووژی لە لایەن حکومەتی ئیتاڵیایەوە بناسرێت پێشنیازێکی پێشکەشی پەرلەمان کرد. پەرلەمانتار بۆڵدرین لە دانیشتنی پەرلەمانی ٢١ی شوباتدا بۆ پاراستنی پێشنیازەکەی مافی قسەکردنی وەرگرت و ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت لە چوارچێوەی یاسایی نێونەتەوەییدا تاوانەکان لە دژی ئێزدییەکان بە زووترین کات وەک کۆمەڵکووژی قبوڵ بکرێت.
بۆڵدرین بە بیری هێنایەوە کە وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، هۆڵندا، بەلجیکا، دەوڵەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا، بەریتانیا، کەندا، پرتوگال، ئەرمەنستان، فەرەنسا و ئوستورالیا تاوانەکانی داعشیان لە دژی ئێزدییەکان وەک کۆمەڵکووژی ناساندوە و ئاماژەی بەوەکرد دەبێت ئیتاڵیا لەم بابەتەدا هەڵوێستێکی ئاشکرا ڕابەری بکات.
دوێنێ داعش ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک
پەرلەمانتار بۆڵدرین سەرنجی ستەسەر مێژووی ئێزدییەکان و ئەو سیستەمەی لە شەنگال دامەزراوە و گوتی: “ئێزدی کۆمەڵگەیەکن کە خاوەن مێژوویەکی دێرینن و باوەڕی خۆیانن، بەڵام ئەم باوەڕییە لە لایەن کۆمەڵگەی ئیسلامیەوە کرایە ئامانج”.
بۆڵدرین بە بیر هێنایەوە ساڵی ٢٠١٤ داعش شەنگالی داگیرکرد و زیاتر لە ٥٠٠٠ هەزار کەسی کۆمەڵکووژ کرد، زیاتر لە ٦٠٠٠ ژن و منداڵی ڕفاند و ئاماژەی بەوەشکرد ئەمڕۆش بە هەزاران ئێزدی دەبنە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک.
بەبی پاراستن جێ هێڵران
بۆڵدرین ئەوەشی بیرهێنایەوە ئێزدی لە دژی داعش بێ پاراستن جێ هێڵرا و گوتی: “کاتێک کۆمەڵکووژی ئەنجام درا، ئێزدی لە لایەن ئێزدییەکان لە لایەن سوپای ئێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمەوە بەبێ پاراستن جێ هێڵران. گەلی ئێزدی ناچاربوو لە دژی توندوتیژی داعش بەرخۆدانێکی بە ئیرادە ڕابەری بکات”.
ناساندنی کۆمەڵکووژی پێویستی بە دادپەروەری هەیە
بۆڵدرین ئاماژەی بەوەکرد کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٠١٤دا لە بەرانبەر کۆمەڵکووژی لەسەر ئێزدییەکان بێدەنگبووە و ڕایگەیاند کە ناساندنی ئەم تاوانە پێویستییەکی دادپەروەرییە.
وتیشی: “کۆمیسیۆنی دەرەوەی ئەنجوومەن لە ٢٦ی ئاداری ٢٠١٩دا بڕیارێکی دا کە حکومەت هاندبدات کۆمەڵگەی نێونەتەوەی هۆشیار بکات، بۆ ناساندنی کۆمەڵکووژیی ڕێگەی گونجاو هەڵەسنگێنێت و بگرێت، بەڵام هیچ حکومەتێک لەوکاتەوە تا ئێستا ئەو بڕیارەی جێبەجێ نەکرد. هەربۆیە پێویستە ئەمڕۆ ئەنجوومەن لەم بابەتەدا هەڵوێستێکی ڕوون بگرێت”.
بۆڵدرین ئەوەشی باسکرد کە ڕای گشتیی جیهان سەرنجی خستەسەر شەڕوپێکدانانی غەززە و ئۆکرانیا، بەڵام چەندین جەنگ لە بیرکران بەردەوامە و گوتی: “گەلی ئێزدی لە دژی داعش تێکۆشان و ڕووبەرووی قڕکردن بوونەوە، شایستەی هەموو پشتگرییەکەمانن”.
لە کۆتاییدا بۆڵدرین بانگەوازی لە پەرلەمانکرد دان بە کۆمەڵکووژکردنی ئێزدییەکان بنێت.