درۆکانی هاکان بەس لە باشور و ڕۆژهەڵات کاریگەرن!

7
0
هاوبەشی :

 

نوسەر و ڕۆشنبیری باشوری کوردستان بەڕێز ڕێبوار ڕەشید لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاماژەی بە چەندین خاڵی گرنگ کردووە و دەڵێت:

▪️باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چونکە لە ترس و دڵەراوکێدا دەژین و بەرامبەر بە شەڕی دەرونی دەوڵەتی ئامادە و بە ڕێخستن نین، زوو دەکەونە بن کاریگەری جەنگی میدیایی دەوڵەتی تورک کە بە هاوکاری نۆکەرانی کورد بەڕێوە دەچێت. بەڵام ئەوە لەسەر گەلی باکور و ڕۆژاوا هیچ کاریگەرییەکی نیە بە پێچەوانەوە توندتریان دەکات لە بەرخۆدان.

▪️هاکان فیدانی بە ڕەچەڵەک کورد، تەنیا لۆتیەکی وەک ئیبراهیم تاتڵسە و وەک چۆن ئەو لە داگیرکردنی عەفریندا گۆرانی دەوت و دەیگوت ( واهاتین) هاکانیش لە فۆرمی کارەکەی خۆیدا هەمان کار دەکات.

▪️پەکەکە خاوەنی زۆرترین ئەزموونە لەو ڕەوشانەدا و باش دەزانن کە ئێستا خۆیان لە بەهێزترین ڕەوشی سیاسی و سەربازیدان و ئەو هەڵمەتە میدیاییەی (دەزگای میت) لەڕێی بەکرێگیراوە کوردەکانەوە هیچ کاریگەرییەکی نیە!

▪️وتیشی لەڕاستیدا ئەوە ئەردۆگان و باخچەلین کە لە ئیمرالی دەستی ئۆجالانیان ماچکردووە!

درێژەی وتارەکەی لە ڤیدیۆکەدا شایەنی گوێگرتنە

هاوبەشی :