بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی وتراوه، هه‌رچى زوه‌و ده‌ستبه‌جێ ئۆكرانیا به‌جێبهێڵه
به‌گوێره‌ى میدیاى ئه‌مریكى، له‌كه‌سانى نزیك له‌سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه په‌یامێك گه‌یه‌نراوه‌ته ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سه‌رۆكى ئۆكرانیا‌و پێی وتراوه، هه‌رچى زوه‌و ده‌ستبه‌جێ وڵاته‌كه‌ت به‌جێبهێڵه، میدیاى ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت:”ئه‌م هه‌واڵه زۆر پێچه‌وانه‌ى چاوه‌ڕوانیه‌كانى زێلێنسکی بوو”.
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست هه‌واڵێكى لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک لەکۆشکی سپییەوە ئاشكراكردوه‌و نوسیویه‌تى، “باشترین بژاردە بۆ زێلێنسکی‌و جیهان ڕۆیشتنی دەستبەجێیەتی بۆ فەرەنسا”.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، زێلنسکی لایەنگری کەمی هەیە، هەروەها یەکێک لەبەرپرسانی کۆشکی سپی بەڕۆژنامەکەشی ڕاگەیاندوە، ئەو واتە ترەمپ، حەزی لەزێلێنسکی نییە.
لای خۆیەوە ترەمپ کیێڤی تۆمەتبارکرد بەوەی ڕێگریی لەڕێککەوتنی کانزاکانی زەوییە دەگمەنەکان دەکات‌و مایک واڵز ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەمریکاش ده‌ڵێت:”سەرۆک بێهیوا بوە لەوەی زێلینسکی دانوستانی نەکردوەو ئەو دەرفەتەی قبوڵنەکردوە کە پێشکەشیکراوە بۆ گەڕاندنەوەی بەهای هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو قسەو هێرشانەی کیێڤ ئاراستەی سەرۆکی کۆشکی سپی دەکات، جێگەی قبوڵکردن نییە.
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا، سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵێک لێدوانی توندی سەبارەت بەزێلێنسکی داوەو لەپلاتفۆرمی “تروس سۆشیال”دا بەدیکتاتۆرێکی هەڵنەبژێردراو وەسفیکردوەو هۆشداریشیداوە لەوەی “وڵاتەکەی لەدەستدەدات”، لەبەرامبەردا زێلێنسکی لەلێدوانێکدا وەڵامی ترەمپی داوەتەوەو پێیوتوە، “سەرۆکی ئەمریکا لەفەزای زانیاری ناڕاستدا دەژی”.
جونیۆر كه کوڕی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایه ڕایگەیاندوه، پێویسته ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ڕاستیه‌ك له‌به‌رچاو بگرێت كه بەبێ پارەی ئەمریکا، ئۆکرانیا سەرناکەوێت.
لێدوانەکانی ترەمپ، دوای دانوستانەکانی ڕوسیا‌و ئەمریکا لەڕیاز دێت، لەهەمانکاتدا ئاماژەی بەبێتوانایی زێلێنسکی‌و کەمی جەماوەریى كردبوو جه‌ختیشیكردبوه‌وه، كه پێویسته هه‌رچى زوه هەڵبژاردن لەئۆکرانیا ئه‌نجامبدرێت.