پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە مەریوان
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی شاری مەریوان لە پارێزگای سنە، بە گۆرانییەکی کوردی ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.
لە ساڵانی ڕابردوودا، هەوڵە جەماوەرییەکان بۆ بەڕێوەبردنی پۆلەکانی فێرکردنی زمانی کوردی لەگەڵ بەربەستی جددی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
زۆرێک لە چالاکوانانی ئەم بوارە لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامییەوە تووشی تۆمەتی ئەمنی و تەنانەت حوکمی زیندان بوون.
سەرەڕای ئەو کێشانەی کە هەن، کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان لە ساڵانی دواییدا گرنگییەکی تایبەتی بە پرسی زمان داوە. ئەم هەوڵانە بوونەتە هۆی دامەزراندنی دامەزراوەی تایبەتی فێرکردنی زمانی کوردی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵات کە پێشوازییەکی بەرچاویان لێ کراوە.