وەزارەتی دەروەی فەڕەنسا لە پەیامێکدا هەڵکشانی رێژەی سێدارە لەلایەن ڕژێمی ئێرانی بەتوندی شەرمەزار کرد.
لەپەیامەکەی وەزارەتی دەروەی فەڕەنساکە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەمێ لە لاپەرەی ئیکسی خۆی ئەو وەزارەتخانەیە بڵاووکراوەتەوە، هاتووە: حکومەتی فرانسە بەتوندی لەسێدارەدانی ٩٧٥ زیندانی کە لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن ڕژێمی ئێران پێکهاتووە شەرمەزار دەکات.
راشیدەگەیەنێت ئەو سێدارانە نیشاندەری ئەوپەری سەرکوتی ئەو کەسانەیە کە تەنها تاوانیان ئەوەیە باسی داخوازیەکانی گەلانی ئێرانیان کردووە.
دوێنێ رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی @رایگەیاند تنها لە ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٩٧٥ کەس لەلایەن ڕژێمی ئێران لەسێدارە دراون کە سەبارەت بە ساڵی پێشتر ١٤٠ لەسێدارەدان زیادی کردووە.
ئەو رێژەیە لە دوای ساڵی ٢٠٠٨ وە زۆرترین رێژە لەسێدارەدانە لە نێو زیندانەرکانی ڕژیم.