فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل دیسا دەستیان بە بۆمبارانکردنی پێگەی چەک و جبەخانەی سوریا کردۆتەوە
باشوری دیمەشق و ئیسرائیل
ماوەی چەند ڕۆژێکە فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل دیسا دەستیان بە بۆمبارانکردنی پێگەی چەک و جبەخانەی سوریا کردۆتەوە و میدیاکانی سوریای نویش بێدەنگییان هەڵبژاردووە. دوێنێ سوپای ئیسرائیل چەند پێگەیەکی لە باشوری دیمەشق خاپور کردووە و دەنگۆی کوژرانی پاسەوانەکانی هەتەشەی سەر بە جولانیش هەیە کە ئەو پێگەی ئەو جبەخانانەیان ئەپاراست.
هەروەها ڕۆژی پیشووتر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی حەمای سەربازی بیسترا کە هەموو میدیاکان بێدەنگەیان لێکرد، بەڵام هەندێ لایەنی نافەرمی زوو وتیان کە ئەوە فڕۆکەکانی ئیسرائیلە و چەکی هەستیاری سوپای ئەسەدی پێشوویان لەناوبردووە.
ئەمڕۆ کەناڵە ئیسرائیلییەکان بۆخۆیان ئەو بۆمبارانەی باشوری دیمەشقیان پشتڕاستکردوە و ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە. هەروەها لە دەرعای پاشوری دیمەشق سوپای ئیسرائیل سێ بنکەی نوێیان دامەزراندووە و سەرژمێری دانیشتوانەکەشیان کردووە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان و ئەوەش ئاماژەیە بۆ مانەوەی درێژمەودا.
– ڤیدیۆکە لە بڵاوکراوەکانی ئیسرائیلەوە وەرگیراوە
– وێنەکەش بۆمبارانکردنی فڕۆکەخانەی حەمای سەربازیە