مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموكراتی ئاشكرای كرد كە گفتۆگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دیمەشق بەردەوامە
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانمان وتارێکی پێشکەش کرد و دوایین پێشهاتەکانی دیالۆگی لەگەڵ دیمەشق ڕوونکردەوە و پیرۆزبایی لە سەرۆکی قۆناغی راگوزەر لە سوریا ئەحمەد ئەلشەرع کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەوە و هەوڵە هاوبەشەکانی بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیی نیشتمانی سوریا ئاشکرا کرد.
ئەم وتارەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانمان ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نۆرث پرێس هات و تێیدا پیرۆزبایی لە ئەلشەرع کرد بەبۆنەی وەرگرتنی سەرۆکایەتی وڵات لە قۆناغی گواستنەوەدا و هیوای خواست بتوانێت لەم قۆناغە هەستیارەدا سەرکردایەتی سوریا بکات.
فەرماندەی گشتی هێزەکانمان ئاماژەی بە پشتیوانی هێزەکانمان کرد بۆ هەر هەوڵێک بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و یەکێتی نیشتمانی.
هەروەها باسی لە چارەنووسی دانوستان و دیالۆگی نێوان هەردوولا کرد و ڕوونیکردەوە کە “هەوڵەکان بۆ ئامادەکردنی زەمینەی گونجاو بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا بەردەوامن” و جەختی لەوە کردەوە کە “دیالۆگی جددی و مەبەستدار باشترین ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان”.
فەرماندەی گشتی هێزەکانمان سەبارەت بە سەردانەکەی ئەحمەد ئەلشەرع بۆ عەفرین گوتی “دەستپێشخەرییەکی گرنگ بوو بۆ هاندانی گەڕانەوەی سەلامەتی خەڵکی ڕەسەن و پەرەپێدانی دیالۆگ” و لەم چوارچێوەیەشدا بانگهێشتی کرد بۆ سەردانی شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
فەرماندەی گشتی ئاشکرای کرد کە لەگەڵ دیمەشق چەند خاڵێکی ڕێککەوتن هەیە و ئاماژەی بەوەدا کە “هێشتا چەند بابەتێکی تر لە ژێر گفتوگۆدان”، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانمان پابەندن بە یەکڕیزی سوریا لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەموو سوریاکاندا، دوور لە جیاکاری.
فەرماندەی گشتی هێزەکانمان وەڵامی داواکارییەکانی “ئەلشەرع” دایەوە و گوتی: “ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری لەم بوارەدا و لەو باوەڕەداین کە پاراستنی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە و پێویستی بە هەماهەنگی ئاستێکی بەرز هەیە لەنێوان هەموو لایەنەکاندا، بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری سوریا”.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، فەرماندەی گشتی هێزەکانمان “مزڵوم عەبدی” دووپاتیکردەوە کە “ئێمر کراوەین بۆ چارەسەری نیشتمانی کە هەموو سوریاییەکان کۆدەکاتەوە” و گوتیشی “کار دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی تر سەردانی دیمەشق بکەن بۆ تاوتوێکردنی پلانێکی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو شتانەی کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.”