جەمیل بایک ڕایگەیاند: ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی بۆ ناردووین.

4
0
هاوبەشی :

جەمیل بایک ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستی پێکردووە ئیستا بیگەیەنێت بە ئامانجێکی گەورەتر، کیشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی، دەشڵێت: ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی بۆ ناردووین.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە میانی بەشدارییکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی ستێرک تیڤیدا سەبارەی بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی، زانیاری نوێی لە بارەی هەوڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری کێشەی کورد ئاشکرا کرد.

لە بەرنامەکەدا جەمیل بایک ئاشكرای کرد، ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی بۆ ناردووین.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستی پێکردووە ئیستا بیگەیەنێت بە ئامانجێکی گەورەتر، کیشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی.

تەواوی چاوپێکەوتنەکە سبەینێ لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بڵاودەکرێتەوە.

هاوبەشی :