کۆنگرەی پاریس دەربارەی سوریا ئەو بەشەی کە هەندێ لە کەناڵە عەرەبی و هەموو کەناڵە تورکیەکاندا پەڕاندیان. ئەمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا: ئەرکی ئێمەیە واز لە شەڕڤانان نەهێنین و بەرژەوەندییەکانیان بپارێزین

Screenshot
لە کۆتاییدا تایبەت بە ڕەوشی ئەمنی، ئەمەوێ ئاماژە بە وەفاداری خۆمان بکەم بۆ (هەسەدە) کە زۆریان کرد و هاوپەیمانێکی گرانبەهان لە شەڕی تیرۆر، ئێمە وەفادارین بەرامبەریان چونکە دەزانین چییان بۆ کردووین، هەسەدە ئازایانە شەڕی کرد لە هاوپەیمانییەکدا کە ئێمەش بەشێکین تیایدا، بۆیە لەوباوەڕەم کە لەم ساتەدا دەبێ بەرژەوەندیەکانیان بپارێزین و ناتوانین دەستیان لێهەڵبگرین.
ئەمەوێ پێشتان بڵێم کە چەسپاندنیان لە سوپای سوریا لە قۆناغی ڕاگوزەر بۆ چەسپاندنی ئاسایشی خۆشتان باشە، چونکە ئەوان سوپایەکی بەهێزن و ئەوەش بەرپرسیاری ئێوەیە بۆ یەکخستنی هێزەکانیان. ئەوەش بەرامبەر بەو لایەنانەی کە ڕابەرایەتی ئێوەش دەلەقێنن و هەبوونی ئێوەش دەخەنە مەترسی.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئێمە لە شەڕی دژی تیرۆردا لە سووریا قەرزارباری شەڕڤانانین و هاوپەیمانێکی بەهێزمان بوون، دەشڵێت: ئەرکی ئێمەیە بەرژەوەندییەکانی قەسەدە بپارێزین و وازیان لێ نەهێنین.