گردبوونەوەی چالاکانی مەدەنی دژی سزای سێدارە، لە بەرامبەر زیندانی ئێڤینی تاران

4
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١١ی فێبریە) ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و بنەماڵەی گیراوانیی سیاسی لە بەرامبەر زیندانی ئیڤین لە تاران، دژی سیاسەتی سێدارەی کۆماری ئیسلامی گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا. ئەم گردبوونەوەیە هاوکات لەگەڵ ٥٥ی هەفتەی کەمپەینی سەرتاسەریی “شێشەممەگەلی نا بۆ سێدارە” بەڕێوە چووە.

جەعفەر پەناهی دەرهێنەری سینەما، نێرگز محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبلی ئاشتی، ئارەش سادقی چالاکی مافی مرۆڤ لەگەڵ ژمارەیەک چالاکی دیکەی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو و بنەماڵەی ئەو گیراوە سیاسییانەی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، بەشداری گردبوونەوەکە بوون.

هەروەها بنەماڵەی وریشە مورادی زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە بەشداری گردبوونەوەکە بوون.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە پۆستەر و پانکارتیان بە دەستەوە بوو کە درووشمگەلێکی وەک “نا بۆ سێدارە” و “ژن، ژیان، ئازادی” لەسەریان نووسرابوو.

هاوبەشی :