تولای حاتەم ئۆغوللاری: ڕەنگە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی كورد لە ١٥ی شوباتدا نەگات و بکەوێتە دوای ئەوەوە

4
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) دەربارەی پرسی ئەو بانگەوازەی کە دەگوترێت ڕێبەری گەلی کورد دەیدات گوتی، ‘ڕەنگە بانگەوازەکە لە ١٥ی شوباتدا نەگات و بکەوێتە دوای ئەوەوە.’

تولای حاتەم ئۆغوللاری سەرنجی خستەسەر سەردانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ باشووری کوردستان و گوتی: “شاندەکەمان لەگەڵ ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا هەندێک سەردان و کۆبوونەوە دەکات. ئەنجامی کۆبوونەوەکانیش دەگەیەنرێت بە بەڕێز ئــ.،.ــۆجــ..،ـIلان. بە گوێرەی گریمانەکانمان، لە نێو ئەم قۆناغەدا بانگەوازییەکی مێژووی لەم شێوەیە دەکرێت. لە ئێستادا لە تورکیا هەموو کەسێک لە هەموو چاوپێکەوتنەکاندا پەیام بۆ بونیادنانی ئاشتی لەم وڵاتەدا دەدەن.

کۆمەڵگە ئامادەیە، سیاسەت ئامادەیە، ئۆپۆزسیۆن ئامادەیە. ڕەنگە ئەوەی ئامادە نەبێت دەسەڵاتداری بێت. دەبێت پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی، دیالۆگ و چارەسەری نەخشەڕێی خۆیان ئاشکرا بکەن. دەبێت گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئــ.،.ــۆجــ..،ـIلان لاببرێت. ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمڕۆی دژ بە شارەوانییەکانی ئەستەنبوڵ، بڕینەوەی سزا بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی وانمان، گورز و کاریگەری نەرێنی لەم پرۆسەیەیی دیالۆگی چارەسەری دەدات. بۆیە لێرەوە جارێکی دیکە بانگەوازی لە دەسەڵاتداری و عەقڵی دەوڵەت دەکەین. پێش بە ڕووی دیالۆگ و ئاشتیدا بکەنەوە.”

هاوبەشی :