ئایتەن دێرسیم: ئامانجمان ئازادی ڕێبەرێتی و دەستهێنانی ستاتۆیی کوردستانە
ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێریسم: ئامانجی کۆتاییمان ئازادی جەستەی ڕێبەرێتی و پێکهێنانی ستاتۆی کوردستانە.
ئایتەن دێرسیم
ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێریسم لە ئاژانسمانەوە هەڵسەنگاندی بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، گۆشەگیری ٢٦ ساڵە و حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ کرد. خاڵە بنەڕەتییەکانی هەڵسەنگاندنی ئایتەن دێرسیم بەم جۆرەیە:
“تێکۆشانی شکۆداری ٢٦ی ساڵەی ئیمراڵی رێبەرمان تێکۆشانی تەڤگەر و بەڕێوەچوونمان دارشتەوە. قارەمانێتی و بەرخۆدانی بەشکۆی گەلەکەمان گۆشەگیری دادگای کرد. ڕێبەرێتی ساڵانێک پێش گوتی گۆشەگیری نەگەیشت بە ئامانجی خۆی. بێگومان ڕێبەرێتییمان بە تێکۆشانی خۆی ئەمەی دیاری کرد. وەک تەڤگەریش لە دەوری ئەم تێکۆشانە گردبووینەوە. جارێکی دیکە نیشانی جیهانمان دایەوە گۆشەگیری چەندە ئەشکەنجەدەر و نایاسایی و سیاسیە. بەم ئاستەی ئێستامانەوە وەک تەڤگەر دەڵێین پیلانگێڕیمان دادگای کردووە. داخۆ ئەمە بەسە؟ بێگومان نەخێر. لەبەرئەوەی ئامانجی بنەڕەتییمان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی و دەستهێنانی ستاتۆی کوردستانە.
ڕێبەرێتی نەک بە تەنها بەدوای ئازادییدا ڕۆشت، هاوکات بونیادیشی نا. پەکەکەی دامەزراند، تەڤگەری ژنی دامەزراند، لەمەش زیاتر خۆی گەیاندە گەلانی دیکە… ڕێبەرێتی لە کوردستاندا لە دایک بووە، بەڵام هاوکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە. ڕێبەرێتی گەیشتە کۆی مرۆڤایەتی و جیهانی بووەوە. فەلسەفەکەی تەنها لە جوگرافیایەکدا قەتیس نەبوو. ڕێبەرێتی کاتێک لێکۆڵینەوەی لە مێژووی مرۆڤایەتی کرد، زۆر بە ڕوونی ئەمەی بینی؛ مرۆڤایەتی دابڕێندراوە لە ئازادی. بانگەشەی ئەوە دەکرێت دەوڵەت رەخسێنەری ئازادی و دیموکراسییە، بەڵام ڕاستییەکە بەم شێوەیە نییە؛ بەڵکو نکۆڵیکردنە، وەدەرخستنی بیرکردنەوەی جیاوازە. ڕێبەرێتی تێکۆشانی جێگرەوەی بەڕێوەبرد. تێکۆشانی ٥٠ ساڵەمان هەموو کاتێک بەدوای ئەمەوە بووە. بۆ دامەزاندنی ئەمە تێکۆشا.
ئەمە حەقیقەتی ڕێبەرێتییە. تێگەشتن لە ڕێبەرێتی بە مانای هەبوونی مێژووی گەلانی جیهانە، مێژووی ژن و گەلی کورد. حەقیقەت نیشانەی یەکانگیری حەقیقەتی ڕێبەرێتییە. ڕێبەرێتی هەبوونێکی زیندووە، بە هیچ شتێک سنوردار نییە، سنورەکانی تێپەڕاندووە. سەرنج بدەینە پرۆسەی ٢٦ ساڵەی ئیمراڵی؛ سەرکەوتن لە بەرانبەر ئەو سیستەمەدا کارێکی ئاسان نییە. ڕێبەرێتی دەڵێت، ‘بەڵی ئێوە دەواتین لە ڕووی جەستەییەوە ڕامگرن، بەڵام هەرگیز ناتوانن فکر، ڕوح، فەلسەفە و ئایدۆلۆژیام ڕاگرن.’ بەڕاستیش ئەمەی پێکهێنا. ڕێبەرێتی لە نێو ئەشکەنجەی ٢٦ ساڵەدا سیستەمی تێکشکاند. فکر و فەلسەفەی ئازادیی گەیاندە تەواوی مرۆڤایەتی. گەر بەشێوەیەکی ئازاد بیرکەیتەوە، ڕووت لە ئامانجەکەتە، وەک گەلەکەی دەڵێت من هەم، هیچ کەسێک ناتوانێت تۆ ڕاگرێت. ئەمە کەسایەتی ئازادە. بۆیە ڕێبەرێتی لە ڕووی فکری، ڕوحی و فەلسەفییەوە ئازادە.
گەلی ئازادی ڕێبەرێتی
ڕێبەرێتی لە بەرگرینامەکانییدا دەڵێت، ‘شتێکی خەیاڵی نالێم، یوتوپیا نییە. شتێکی تەمومژاوی ناڵێم. فۆرمەلەیەکی ڕوونە و دەتوانرێت پێکبهێنرێت، پێشنیار دەکەم. ناوی ئەمەش سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە.’ هەموو گەلێک دەتوانێ بە زمان، ناسنامە و هەبوونی خۆیەوە لەم سیستەمەدا بژیت و ببێتە هاوبەش. بۆیە هەموو ژنان هەبوونی خۆیان لە نێو ئەم سیستەمەدا دەبیننەوە. هاوڕێ، دۆست و گەلانی ئەنتەرناسیۆنالیست دەڵێن، ‘لە ئازادی ڕێبەرێتییدا ئازادی خۆمان دەبینیینەوە. لە نێو سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی ڕێبەرێتییدا خۆیان دەبیننەوە. ئەم سیستەمە دەتوانێت ناسنامەمان نیشان بدات. لە نێو ئەم سیستەمەدا نکۆڵیکردن لە هەبوونی گەلان نییە. هەمووان بە ناسنامەی خۆیانەوە تێیدان.’
خۆبوونی ژنان
وەک تەڤگەری ژنانی کورد ئێمە تەڤگەرێکی ڕێبەرێتیین. ڕێبەرێتی پێشەنگە، فەلسەفە و ئایدۆلۆژییای خۆی دامەزراند. بە دامەزراندنی پەکەکە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ سارا گەیشتە ئەم سەردەمەی خۆی. بە تەڤگەری ژنانی گوت، ‘بە فکر، ئیرادە و هەبوونی خۆتانەوە، خۆتان بئافرێنن.’ گەر ئەوەی سەرەتا بە کۆیلەکراوە ژن بێت، ئەوەی دەبێت سەرەتا ئازاد بێت هەر خودی ژنە، دەبێت ڕێکخستنبوونی خۆی دامەزرێنێت. بۆئەوەی ژن بگاتە جەوهەری خۆی ڕێبەرێتیمان ٥٠ ساڵە لە تێکۆشاندایە و بەردەوامیشە. پارێزنامەکانی لە چوارچێوەی ژندایە. ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژن ئایدۆلۆژیای زایندەی نییە؛ ئایدۆلۆژیای کۆمەڵایەتی و چاندییە. نەک بە تەنها بۆ ژنە. بۆ ئێمە پێوانەی ئایدۆلۆژی هەیە. تیۆری دابڕاندن هەیە، یانی دابڕان لە بیرکردنەوەی پیاوسالاری، بونیادنانی فکری ئازادی ژنە.
خۆ گەیاندن بە هیوا بەشێوەیەکی ئازاد
لە خۆگەیاندنی هیوای ژن و پیاوی ئازاددا ئازادی دەئافرێت. بندەست و سەردەست نییە. کۆیلە و ئەفەندی نییە. هەموو ئەمانە ئارگۆمێنتی ئایدۆلۆژیایی دەوڵەت و بەسەر کۆمەڵگەدا سەپێندراوە. ئەوەی پێویستە لێی ڕزگاربین ئەم شتانەیە. بۆیە وەک تەڤگەری ژن خۆ گەیاندن بە شێوەیەکی ئازاد لە ڕێبەرێتی، گفتوگۆکردنی ئازادی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانمان. دەبێت لە نێو فکر، فەلسەفە و ئایدۆلۆژییایی ڕێبەرێتییدا قوڵبیینەوە، ببینە خاوەن ماناداری. ڕێبەرێتی دەڵێت، ‘کاتێک تێگەشتی، ئەوکات دەبێتە خاوەنداری مانداری؛ هەر کە بوویتە خاوەن مانا تۆ کۆمەڵایەتی دەبیتەوە.’ لەم ئاستەداین.
ژیان بەشێوەی ڕێبەرێتی
ڕێبەرێتی هەموو کاتێک نزیکایەتی هەڵە و کەموکوڕی بەرانبەر بەخۆی ڕەخنە کرد و بەردەوامیشە. گوتی، ‘ئێوە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆتان بەسەر مندا جێ دەهێڵنن. منیش مرۆڤێکم.’ ڕێبەرێتی وەک تاکیش بوونی هەیە. ڕێبەرێتی لە هەمان کاتیشدا هەبوونێکی کۆمەڵایەتییە. ڕێبەرێتی دامەزرێنەر و ڕێبەری پەکەکەیە. ڕێبەری تەڤگەری ژنە. شیکاری جیهانی کردووە و ئەمەی گەیاند بە کۆمەڵگە. بۆیە دەبێت مرۆڤ بەشداری ڕێبەرێتی ببێت. بەشداربوونیش بە تێگەشتن لە ڕێبەرێتی و جێبەجێکردنی ئەودا دەبێت. جێبەجێ کردنیش ژیانە بەشێوەی ڕێبەرێتی. لەم کۆتاییەدا هێندەی ئەوەی لە ڕاگەیاندناکانەوە بڵاوکراتەوە، ئێمەیش بە دواداچوونی دەکەین؛ ڕێبەرێتی گوتی، ‘گرنگ نیە لە کوێدام، شوێن دۆخی من دیاری ناکات، من شوێن دیاری دەکەم و وەک سۆسیالیستێک دەژیم.’
ڕێبەرێتی هەموو کاتێک ڕەخنەیی دەکردین
بە ئاسانی دەڵێیین، ڕێبەرێتی دەزانێت، بێگومان ڕێبەرێتی دەزانێت و دەیکات، بەڵام دەبێت ئێمەیش بزانیین، بیکەین و لە ڕێگەی ڕاستدا هەنگاوبنێین. نابێت بڵێین با ڕێبەرێتی ڕێگەمان بکاتەوە بۆئەوەی ڕێ بکەین، ئەوە دیاری بکات و ئێمە بیکەین. ئەمە بە مانای ئەوەدێت بەرپرسیارێتیمان بۆ ڕێبەرێتی جێ دەهێڵیین. ڕێبەرێتی لەم ڕووەوە ڕەخنەی کردین. لەبەرئەمە دەبێت پێش ١٥ی شوبات لە ڕاستی ڕێبەرێتی تێبگەین، زۆر باش لە فەلسەفەی ڕێبەرێتی تێبگەین.
دەتوانین ئەم دەوڵەتە بێ کاریگەر بکەین
پارادایمی ڕێبەرێتی، گوزارشت لە سیستەمی دیموکراتیک، هێڵی ئازادی ژن و کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی دەکات. ئەمەش دەبێت لە ڕوانگەی ئایدیۆلۆژی و چەمکی و زانستییەوە تێبگەین و جێبەجێ بکرێت. پێویستە پیلانگێڕانی ١٥ی شوبات، سیستەمی ئەشکەنجەدانی ئیمرالی ٢٦ ساڵە لەناوببەین و ژیانێکی ئازاد دروست بکەین و ئیرادەی ئازاد بەکاربهێنین و بەرەو ئامانجی کۆمەڵگایەکی ئازاد هەنگاو بنێین. بەم شێوەیە دەتوانین ئەم دەوڵەتە بێ کاریگەر بکەین. تا گەلێک لەم هەرێمە ئازاد نەبێت، مەحاڵە گەلانی تر ئازاد بن. کاتێک دراوسێکەت برسی بوو، داخۆ تۆ دەتوانی تێربیت؟ خەسڵەتێکی مرۆڤە. ئازادیش خەسڵەتێکی مرۆڤە. ئەمیش لابرا. پێویستە بەم شێوەیە پارادایمەکەمان لە دژی پیلانگێڕانی ١٥ی شوبات بەرەوپێش ببەین. شکستپێهێنانی ئەم پیلانگێڕانە لە ئەستۆی هەموو کۆمەڵگەدایە. نەهێشتنی پیلانگێڕان بناغەی بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیکییە لە هەموو شوێنێک. وەک ژنێک خەبات بۆ سیستەمی دیموکراسی خۆت و ئیرادەی ئازادی خۆت و ناسنامەی خۆتە. ڕەنگە ئێمە هێشتا سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنابێت، بەڵام ئێمە تەڤگەرێکین لەسەر ڕێگای سەرکەوتن. تێدەکۆشین تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی و دەستهێنانی ستاتۆ کوردستان، بە ئاست و ڕێبازی جیاوازەوە بەردەوام دەبێت.”