بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی پەخشان عەزیزی لە کاتێکدا کە سروودی شۆڕشگێڕی دەڵێتەوە

4
0
هاوبەشی :

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی پەخشان عەزیزی لە کاتێکدا کە سروودی شۆڕشگێڕی دەڵێتەوە

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا کە لەسەر فەزای مەجازی بڵاو کراوەتەوە، پەخشان عەزیزی توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپیندراوە، دەبیندرێت کە سروودی شۆڕشگێڕیی “دێم و دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە” دەڵێتەوە.

گرتە ڤیدیۆییەکە بۆ چەند ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەڵام کات و ساتەکەی بە وردی دیاری نەکراوە.

پارێزەرانی پەخشان عەزیزی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندان (٦ی فێبریە) ڕایانگەیاند کە دادگای باڵای ڕژیمی ئێران داواکاریی ئەوانی بۆ سەرلەنەوێ دادگایی‌کردنەوە ڕەت کردۆتەوە. لەگەڵ ڕەتکردنەوەی ئەو داواکارییەی پارێزەران، پەخشان عەزیزی لە هەر ئانوساتێکدا مەترسیی جێبەجێ‌کردنی ئەو سزا سەپێندراوەی لەسەرە.

هاوبەشی :