سەرۆکی لوبنان فەرمانی بە یەکەکانی سوپای لوبنانی داوە ، کە بە توندی وەڵامی ئاگربارانەكانی هەتەشە كە ڕووەو لوبنانە

5
0
هاوبەشی :

سەرۆکی لوبنان ( جۆزێف عەون) فەرمانی بە یەکەکانی سوپای لوبنانی داوە ، کە بە توندی وەڵامی هەر خاڵێکی سەربازی بەناو (سوپای سوریا) بدەنەوە کە بە ئاڕاستەی ناوخۆی لوبنان ئاگرباران دەکات.

تا ئێستا ئەمە جاری یەکەمە کە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی لوبنان لە بڵندترین ئاست و بە فەرمی بانگەوازی بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ دەکات.

لە ڕابردوودا چەندین جار پێکدادان لەو سنورە ڕوویانداوە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی سەرۆکایەتی کاتی سوریا و سەرکایەتی لوبنان تەنیا باسیان لە جوڵەی نایاسایی قاچاخچیەکان دەکرد و بانگەوازیان بۆ کۆنترۆڵکردنی پێکدادانەکانیان دەکرد.

هاوبەشی :