خۆپیشاندان و گردبوونەوەی کوردستانیان لە شاری گڵاسگۆ، بۆ پاڵپشتی مامۆستایانی مانگرتوو مووچەخۆرانی باشوور

هاوبەشی :

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی فێبریە ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کوردی نیشتەجێی شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا بۆ پشتیوانی لە مامۆستایانی مانگرتووی باشووری کوردستان گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

لە گردبوونەوەکەدا بەیاننامەکانی هەریەک لە رێکخراوی “١٧ی شوبات” و ڕێکخراوی “داکۆک” خوێندرایەوە.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ژمارەیەک لە مامۆستایانی باشووری کوردستان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

Screenshot

هاوبەشی :