بۆ کۆمەڵ رەوایە پشتگیری جۆلانی و حیزبولکۆنترا بکا، بەڵام نابێ ئیلهام ئەحمەد سیاسەت بکات!!

9
0
هاوبەشی :


✍️ خۆگر کەمال

🫣دوێنێ شەو بەپەلە وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی م.حەکیم سەبارەت بەلێدوانی ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی خۆسەری دیموکراتی رۆژئاوا کەبۆ رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی قسەی کردبوو، لێداوانێکی فەرمی دا، بێگومان ئەو لێدوانەی م.حەکیم لێدوانی سەرجەم کۆمەڵی دادگەریە چونکە بەناوی وتەبێژەوە قسەی کردووە.
لەگەڵ ئەوەی چەواشەکاری لە لێدوانەکەی کۆمەڵ هەیە، چونکە دووبابەتی تێکەڵی یەک کردووە، یەکەم شەڕی غەززە و حەماس، لەگەڵ ئاسای کردنەوەی دۆخی سوریا و دوورخستنەوەی ئەو شەڕە داسەپاوەی کە تورکیا بە رۆژئاوای دەفرۆشێ و تائێستا بەهەزاران شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە وەک یەک نین.
دووەم، ئیلهام ئەحمەد وەک ژنە سیاسیەکی کوردی بە ویژدان و ئەخلاق، سەرکۆنەی کۆمەڵکوژی یەهودیەکانی کردووە، هەروەها ئاسای کردنەوەی دۆخی ئاڵۆزی سوریا، کە ئەو هەمانکات سیاسیەکی سوریایە و مافیەتی سیاسەتێکی هاوسەنگ لەگەڵ دراوسێکانی هەبێ.

🌹لەبەر ئەو پێوانە ئەخلاقیانە ئێستا ئیلهام ئەحمەد بەربژێرە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی جیهانی، واتا لەمێژووی کورد تاکە ژنە.

👌ئەوەی ئەرکی کۆمەڵەو کەنەیانکردووەو نایەکن؛

١-لە ٢٠١٨ تورکیا پەلاماری عەفریندا، بەڵام کۆمەڵ سەرکۆنەی نەکرد، سەرێکانی و گرێسپیشی هاتە سەر هەر هیچی نەگووت.
٢-تورک چارەگێک خاکی باشووریان داگیرکرد دیسان هیچیان نەگوت؛ پێچەوانە کۆمەڵ و سەرۆکەکەی چوون بەشداری کۆنگرەکانی ئەکەپە و هوداپار «حیزبولکۆنترا» بوون کە بکوژی ١٧ هەزار مرۆڤی کوردە لەباکور.
٣-لەدوای رووخانی بەشاریش، کۆمەڵ پیرۆزبای بۆ جۆلانی ناردووە، بەڵام بەیەک وشە پشتگیری رۆژئاوای نەکردووە،
٤-تورکیا لە ٢٧-١١-٢٠٢٤ وە هێرشی تەلرەفعەت و شەهبا و مەنبج و کۆبانێ دەکەن و بەسەدان کەس بۆتە قوربانی، منداڵی شەش مانگەیان تیایە، بەڵام کۆمەڵ دەنگی نەکردووە.

👇لایەنێکیتر؛

١- لەچوارچێوەی پەیمانی ئیبراهیمی لە ٢٠١٩وە ئەمریکا رێککەوتنی ئیسرائیل و سەرجەم دەوڵەتە عەرەبیەکان و ئیسرائیلی ئاسایی کردۆتەوە، واتا هەریەک لە سعودیە، میسر، قەتەر، ئیمارات، یەمەن، بەحرێن، کوێت، ئوردن، لوبنان، هەتا لیبیا و تونس و جەزائیر و مەغریب.

٢-تائێستا لەسەر رێککەوتنی ئەو دەوڵەتانە کۆمەڵ یەک قسەی لەسەر نەکردووەو وەک سیاسەتی مەدینەی بەناو دەکات کەپێغەمبەر لە گەڵ یەهودیەکانی بەستبوو،
٣-بەڵام ژنە سیاسیەکی کورد نابێ بۆ ئەوەی دوژمنایەتی تورک دووربخاتەوە، کەیەکەم دەوڵەتی ئیسلامیە دانی بە «قەوارەی زایۆنی»ناوە،
٤-بەڵام بۆ کورد نابێ لەگەڵ دراوسێیەکانی سیاسەت بکات.
٥-ئەمریکا گەڕاوەتەوە سەردەمی باپیرەی پێغەمبەران و رێککەوتنی یەعقوب و ئیسماعیل جێبەجێ دەکات،کۆمەڵ هێشتا لە ساڵی ١٩٤٨ دەخوڵێتەوە…
٦-کۆمەڵ دیارە هێشتا ئاگادارنییە حەماس و حیزبوڵا و ئێران، غەززە و لوبنان و سوریایان رادەستی ئیسرائیل کردووەو جۆلانی ئەلقاعیدەشیان لە ئەفغانستان بۆ هێناوەتەوە.

🫵ئەرێ باشترنییە سیاسەتێکی هاوسەنگت هەبێ لەگەڵ دراوسێکانت، نەوەک وەک برایانی کۆمەڵ سێ دەوڵەت وێران بکەی بەناوی مەقاوەم و سەرو ماڵی خۆت و موسلمانانیش خراپ بکەی؟؟
😬لەکۆتایی دەبێ ئەوەش بڵێین لەتەنیشت کۆمەڵ، مەسعود بارزانی وەیسی کوڕی ناردۆتە ئیسرائیل بۆ رێککەوتن و پێکەوە کارکردنی مۆساد و پاراستن و میت وەک جاری جاران، بەڵام کۆمەڵ خۆی لەویش کەڕ کردووەو بەئاسایی دەبینێ!!!.

✌️ژنی کورد و رۆژئاوای کوردستان لەنێو هاوسەنگی سیاسی جیهانیدایە، ناکرێ بەگوێرەی سیاسەتە کورتبینیەکانی کۆمەڵ خۆی چەقبەست بکات و لە دەوری خۆی بخولێتەوە.

هاوبەشی :