بەرخۆدانی بەنداوی تیشرین بە مۆسیقای سۆرانییەوە
بەرخۆدانی گەلی ڕۆژاڤا لە بەنداوی تشرین ٢٤هەمین ڕۆژە بەردەوامە. ئەمڕۆ هەینی ٣١ی ڕێبەندان، دانیشتوانی شارەکانی قامیشلۆ، دیرک، گرکێلەگێ، چلئاغا، تربەسپیێ، تلحەمیس، و عامودێ لە کانتۆنی جزیر بۆ بەشداری لە بەرخۆدان بەرەو بەنداوەکە بەڕێکەوتن.
لە ٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گرووپە چەتەکانی، بەردەوام هێرش دەکەنە سەر بەنداوی تشرین. ئەم بەنداوە ژێرخانێکی گرنگ و گرنگە بۆ ژیانی دانیشتوانی ناوچەکە.
خەڵکی هەرێمە خۆسەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا- رۆژاڤا، لە ٨ی ژانویەی ئەمساڵەوە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ڕژیمی تورکیا و پشتگیری لە بەرخۆدانی شەڕڤانان، ڕۆژانە لەسەر بەنداوی تشرین گردبوونەوە و میتینگی جەماوەری بەڕێوە دەبەن.
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەو کاتەوە بەردەوام و بە شێوەی ڕاستەوخۆ خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج. لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژیمی تورکیادا بۆسەر بەنداوی تشرین تا ئێستا لانیکەم ٢٤ هاوڵاتیی مەدەنی شەهید و ٢٢١ کەسی دیکە بریندار بوون.