لە هێرشێکی چەکداریدا برازایەكی سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک لە مێرسین کوژرا.
برازایەكی سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، بەناوی (حوسێن ڕێبەر تورک) لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا لە ٢٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین لە چوار ڕیانی کۆپرولوی گەڕەکی کارادوڤار، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بووییەوە و کوژرا.
لە هێرشە چەکدارییەکەدا (حوسێن ڕێبەر تورک) کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
دیار نییە هێرشەکە لەلایەن کێوە ئەنجام دراوە و، بڕیار وایە تەرمی (حوسێن ڕێبەر تورک) لە مێردین بەخاک بسپێردرێت.